زەبوورەکان 5:75-9
زەبوورەکان 5:75-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
شاختان به‌ره‌و ئاسمان به‌رز مه‌كه‌نه‌وه و به كه‌للـه ڕه‌قی مه‌دوێن”. چونكه نه له خۆرهه‌ڵات و نه له خۆرئاوا، نه له ده‌شتی چیاكان شانازی نییه، به‌ڵكو خودا دادپه‌روه‌ره. ئه‌م نزم ده‌كات و ئه‌و به‌رزده‌كاته‌وه. چونكه جام به‌ده‌ست په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، پڕه له مه‌یه‌كی ترشاو و تێكه‌ڵاو، له‌مه تێده‌كات. هه‌موو به‌دكارانی سه‌ر زه‌وی تا خڵته‌كه‌ی ده‌یمژن و لێی ده‌خۆنه‌وه. به‌ڵام من تاهه‌تایه ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نم. په‌سنی بۆ خوداوه‌ندی یاقوو ده‌ڵێم.
زەبوورەکان 5:75-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هێزتان بەرەو ئاسمان دەرمەخەن، بە کەللەڕەقی مەدوێن.“» نە لە ڕۆژهەڵات و نە لە ڕۆژئاوا، نە لە بیابان کەس ناتوانێ مرۆڤ بەرز بکاتەوە، بەڵکو خودایە دادپەروەری دەکات، ئەم نزم دەکات و ئەو بەرز دەکاتەوە. جام بەدەستی یەزدانەوەیە، پڕە لە مەی ترشاو و تێکەڵ بە داوودەرمان، لەمە تێدەکات، هەموو بەدکارانی سەر زەوی لێی بخۆنەوە و هەتا خڵتەکەی بەتاڵی بکەن. بەڵام من هەتاهەتایە ئەمە ڕادەگەیەنم، گۆرانی بۆ خودای یاقوب دەڵێم، کە دەفەرموێت