لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 21:73-28 - Compare All Versions

زەبوورەکان 21:73-28 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

چونكه‌ دڵم تاڵ بوو، گورچیله‌ی كون كردم گێل و نه‌زان بووم. له‌لای تۆ وه‌ک ئاژه‌ڵم لێهات. به‌ڵام من هه‌میشه‌ له‌لای تۆم، ده‌سته‌ ڕاستت گرتم. به‌ ئامۆژگاریت ڕێنماییم ده‌كه‌یت، پاشان بۆ شكۆمه‌ندیم ده‌به‌یت. كێم هه‌یه‌ له‌ ئاسمان؟ كه‌ له‌گه‌ڵ تۆم، له‌سه‌ر زه‌ویش هیچم ناوێ. له‌ش و دڵم له‌ناوچوون. هێزی دڵ و به‌شی من خودایه‌ تاهه‌تایه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌تا ئه‌وانه‌ی له‌ تۆ دوورن بنه‌بڕ ده‌كرێن. ئه‌وانه‌ی ناپاكیت له‌گه‌ڵ بكه‌ن دوایان ده‌بڕیته‌وه‌. به‌ڵام بۆ من نزیک بوونه‌وه‌ له‌ خودا باشه‌. په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم كرد به‌ په‌ناگام، تا باسی هه‌موو كرده‌وه‌كانت بكه‌م.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 73 PNTZS

زەبوورەکان 21:73-28 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک دڵم تەنگ بوو، وەک شمشێر هەناومی بڕی، گێل و نەزان بووم، لەلای تۆ وەک ئاژەڵم لێهات. لەگەڵ ئەوەشدا، من هەمیشە لەلای تۆم، دەستی ڕاستی منت گرت. بە ئامۆژگاریت ڕێنماییم دەکەیت، پاشان بۆ شکۆمەندیم دەبەیت. بێجگە لە تۆ لە ئاسمان کێم هەیە؟ ئەگەر لەگەڵ تۆ بم، لەسەر زەویش هیچ نییە ئارەزووی بکەم. جەسته و دڵم کۆتاییان پێدێت، بەڵام هەتاهەتایە هێزی دڵ و بەشی من خودایە. ئەوەتا ئەوانەی لە تۆ دوورن وێڵ دەبن، ئەوانەی ناپاکیت لەگەڵ بکەن دوایان دەبڕیتەوە. بەڵام نزیکبوونەوە لە خودا بۆ من باشە، یەزدانی باڵادەستم کرد بە پەناگام، هەتا باسی هەموو کردەوەکانت بکەم.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 73 KSS