لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:73-12

زەبوورەکان 1:73-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خودا چاكه‌ بۆ ئیسڕائیل، بۆ دڵپاكه‌كان. به‌ڵام من خه‌ریک بوو پێم بخزێت و زۆری نه‌مابوو هه‌نگاوم بخلیسكێت. چونكه‌ ئیره‌ییم به‌ لووتبه‌رزه‌كان برد، كه‌ ئاسووده‌یی به‌دكارانم دی. چونكه‌ مه‌رگیان سه‌خت نییه‌، له‌شیان قه‌ڵه‌وه‌. له‌ ڕه‌نجكێشانی مرۆڤ به‌ده‌رن، وه‌ک خه‌ڵكی تێناكه‌ون. بۆیه‌ ملوانكه‌ی شانازییان كردۆته‌ مل و به‌رگی سته‌مكارییان پۆشیوه‌. چاویان به‌ چه‌وری په‌ڵماوه‌. لێكدانه‌وه‌ی دڵیان بێ سنووره‌. گاڵته‌جاڕی ده‌كه‌ن و به‌ خراپه‌ ده‌دوێن، به‌ لووتبه‌رزییه‌وه‌ باسی سته‌م ده‌كه‌ن. ڕووی ده‌میان له‌ ئاسمان كردووه‌ و زمانیشیان به‌سه‌ر زه‌ویدا ده‌گێڕن. بۆیه‌ خه‌ڵكی خۆیان دێنه‌ لایان و ئاو به‌ زۆری ده‌خۆنه‌وه‌. ده‌ڵێن: “چۆن خودا‌ ده‌زانێت؟ ئایا لای هه‌ره‌به‌رز زانیاری هه‌یه‌؟” ئه‌وه‌تا ئه‌مانه‌ به‌دكارن، هه‌میشه‌ له‌ خۆشیدان و سامانیان له‌ زیادبووندایه‌.