زەبوورەکان 15:72-20
زەبوورەکان 15:72-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەمەن درێژ بێت! با لە زێڕی شەبای پێبدرێت، با هەمیشە خەڵک نزای بۆ بکەن، با بە درێژایی ڕۆژ داوای بەرەکەتی بۆ بکەن. با دانەوێڵەیەکی زۆر لەسەر زەوی بێت، لەسەر لووتکەی گردەکان، بەرهەمی وەک لوبنان بشەکێتەوە، با ئەوانەی لە شارەکانن وەک گیای کێڵگە چرۆ بکەن. با هەتاهەتایە ناوی بمێنێت، هەتا خۆر مابێت ناوی بەردەوام بێت. هەموو نەتەوەکان لەوەوە بەرەکەتدار بن، هەمووان خۆزگەی پێ بخوازن. ستایش بۆ یەزدانی پەروەردگار، خودای ئیسرائیل، بە تەنها ئەوە کاری سەرسوڕهێنەر دەکات. هەتاهەتایە ستایش بۆ ناوی شکۆداری، با شکۆمەندییەکەی هەموو جیهان پڕ بکات. ئامین و ئامین. لێرەدا نوێژەکانی داودی کوڕی یەسا تەواو بوون.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 72 بخوێنەوە