زەبوورەکان 7:71-16
زەبوورەکان 7:71-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بووم به په‌ند له‌لای زۆر كه‌س، به‌ڵام تۆ په‌ناگای به‌هێزی منیت. ده‌مم پڕه له ستایشی تۆ، له شكۆداركردنت به درێژایی ڕۆژ. له كاتی پیری فڕێم مه‌ده. كه هێزم له‌به‌ر نه‌ما وازم لێ مه‌هێنه. چونكه دوژمنه‌كانم قسه‌م له‌سه‌ر ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ی چاوه‌ڕێی كوشتنم ده‌كه‌ن، پێكه‌وه پیلان ده‌گێڕن. ده‌ڵێن: “خودا وازی لێ هێناوه. ڕاوی بنێن و بیگرن، چونكه ده‌ربازكه‌ری نییه”. خودایه لێم دوور مه‌كه‌وه. خودایه زوو بگه فریام. با شه‌رمه‌زار بن و له‌ناوبچن ئه‌وانه‌ی سكاڵام لێده‌كه‌ن، با به ڕیسوایی و سووكایه‌تی بپۆشرێن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. به‌ڵام من هه‌میشه هه‌ر به هیوام، تا دێت زیاتر ستایشت ده‌كه‌م. ده‌مم باسی دادپه‌روه‌ریت ده‌كات، به درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت ده‌كات، چونكه نازانم چه‌ندن. دان به پاڵه‌وانێتی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم ده‌نێم. ته‌نها چاكخوازیی تۆ ده‌هێنمه‌وه یاد.
زەبوورەکان 7:71-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بووم بە پەند لەلای زۆر کەس، بەڵام تۆ پەناگای بەهێزی منیت. دەمم پڕە لە ستایشی تۆ، لە شکۆدارکردنت بە درێژایی ڕۆژ. لە کاتی پیری فڕێممەدە، کە هێزم لەبەر نەما وازم لێ مەهێنە، چونکە دوژمنەکانم قسەم لەسەر دەکەن، ئەوانەی چاوەڕێی کوشتنم دەکەن، پێکەوە تەگبیر دەکەن. دەڵێن: «خودا وازی لێ هێناوە، ڕاوی بنێن و بیگرن، چونکە دەربازکەری نییە.» خودایە، لێم دوور مەکەوە، ئەی خودای من، زوو بگە فریام. با شەرمەزار بن و لەناوبچن، ئەوانەی سکاڵام لێ دەکەن، با بە ڕیسوایی و سووکایەتی بپۆشرێن، ئەوانەی خراپەی منیان دەوێت. بەڵام من هەمیشە هیوادارم، هەتا دێت زیاتر ستایشت دەکەم. دەمم باسی ڕاستودروستیت دەکات، بە درێژایی ڕۆژ باسی ڕزگاریت دەکات، هەرچەندە پێوانەکەی نازانم. دان بە پاڵەوانیێتی یەزدانی باڵادەستم دەنێم، تەنها ڕاستودروستی تۆ دەهێنمەوە یاد.