زەبوورەکان 1:71-5
زەبوورەکان 1:71-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، په‌نام به تۆ برد، هه‌رگیز شه‌رمه‌زار نابم. به دادپه‌روه‌ریت فریام بكه‌وه و ده‌ربازم بكه. گوێم بۆ ڕاگره و ڕزگارم بكه. بۆم ببه به تاشه‌به‌ردی په‌نا، هه‌میشه په‌نای بۆ ببه‌م. فه‌رمانی ڕزگاریم بده، چونكه تۆ تاشه‌به‌ردی منیت، تۆ قه‌ڵای منیت. خودایه له ده‌ستی به‌دكاران، له چه‌پۆكی به‌دكاران و سته‌مكاران ده‌ربازم بكه. چونكه تۆ هیوای منیت ئه‌ی په‌روه‌ردگاری باڵاده‌ستم، له گه‌نجییه‌وه پشتوپه‌نای منیت.
زەبوورەکان 1:71-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، من پەنا دەبەمە بەر تۆ، با هەرگیز شەرمەزار نەبم، بە ڕاستودروستی خۆت فریام بکەوە و دەربازم بکە. گوێم بۆ ڕاگرە و ڕزگارم بکە. بۆم ببە بە تاشەبەردی پەنا، هەمیشە پەنای بۆ ببەم. فەرمانی ڕزگاریی من بدە، چونکە تۆ تاشەبەردی منیت، تۆ قەڵای منیت. ئەی خودای من، لە دەستی بەدکاران، لە چەپۆکی خراپەکاران و زۆرداران دەربازم بکە. ئەی یەزدانی باڵادەستم، تۆ هیوای منیت، لە گەنجییەوە پشتوپەنای منیت.