لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:7-17

زەبوورەکان 1:7-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، پشت به‌ تۆم به‌ست. له‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن ڕزگارم بكه‌ و ده‌ربازم بكه‌. ئه‌گینا وه‌ک شێر په‌لامارم ده‌ده‌ن، پارچه‌پارچه‌م ده‌كه‌ن و كه‌سیش نییه‌ ده‌ربازم بكات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، خودایه‌، ئه‌گه‌ر من وام كردووه‌، ئه‌گه‌ر ده‌سته‌كانم نه‌ڕاوه‌ییان كردووه‌، ئه‌گه‌ر خراپه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی به‌ ئاشتی له‌گه‌ڵمدا ده‌ژیێت، یان به‌بێ‌ هۆ دوژمنه‌كه‌مم تاڵان كردووه‌، با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێبگرێت، با ژیانم پێشێل بكات له‌سه‌ر زه‌وی و شكۆمه‌ندیم بكه‌وێته‌ نێو گڵ. سیلاه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ تووڕه‌یی خۆت ڕاپه‌ڕه‌. دژی قینی دوژمنه‌كانم ڕاستبه‌ره‌وه‌. ڕاسپارده‌ت ڕه‌وایه‌. كۆڕی گه‌لان له‌ ده‌وری خۆت ببه‌سته‌ و له‌ به‌رزاییه‌وه‌ فه‌رمانڕه‌واییان به‌سه‌ردا بكه‌. په‌روه‌ردگار دادوه‌ریی گه‌لان ده‌كات. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌پێی مافی خۆم دادگاییم بكه‌، به‌گوێره‌ی ته‌واویی گیانم. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری چاكخواز، كه‌ مێشک و دڵه‌كان ده‌پشكنی، خراپه‌ی به‌د‌كاران نابود بكه‌ و خوداناسان پایه‌دار بكه‌. خودا قه‌ڵغانی منه‌، ئه‌وه‌ی دڵڕاسته‌كان ڕزگار ده‌كات. خودا دادوه‌رێكی دادپه‌روه‌ره‌، هه‌موو ڕۆژێكیش تووڕه‌ ده‌بێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێک نه‌گه‌ڕێته‌وه‌، خودا شمشێره‌كه‌ی خۆی تیژ ده‌كات، كه‌وانه‌كه‌ی ده‌چه‌مێنێته‌وه‌ و ژێیه‌كه‌ی توند ده‌كات. چه‌كی مه‌رگ ئاڕاسته‌ی ده‌كات. تیره‌كانی گڕدار ده‌كات. ئه‌وه‌تا به‌دكار به‌ خراپه‌وه‌ ژانی گرتووه‌. به‌ ماندووبوون سكی پڕ بووه‌ و درۆی ده‌بێت. چاڵێک هه‌ڵده‌كه‌نێت و قووڵی ده‌كات، به‌ڵام خۆی ده‌كه‌وێته‌ ئه‌و چاڵه‌ی كه‌ دروستی كردووه‌. ماندووبوونه‌كه‌ی به‌سه‌ر سه‌ری خۆیدا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ و تاریكییه‌كه‌شی به‌ باڵای خۆیدا ده‌بارێت. سوپاسی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م بۆ چاكخوازیه‌كه‌ی، په‌سنی بۆ ناوی په‌روه‌ردگاری هه‌ره‌به‌رز ده‌ڵێم.

زەبوورەکان 1:7-17 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، خودای من، پەنا دەهێنمە بەر تۆ، لەوانەی ڕاوم دەنێن ڕزگارم بکە و دەربازم بکە، ئەگینا وەک شێر پەلامارم دەدەن، پارچەپارچەم دەکەن و کەسیش نییە دەربازم بکات. ئەی یەزدان، خودای من، ئەگەر من وام کردووە، ئەگەر دەستەکانم ناڕەوایەتییان کردووە، ئەگەر خراپەم کردووە دەرهەق بەوەی بە ئاشتی لەگەڵمدا دەژیێت، یان بەبێ هۆ دوژمنەکەمم تاڵان کردووە، با دوژمن ڕاوم بنێت و پێشم لێ بگرێت، با ژیانم پێشێل بکات لەسەر زەوی و شکۆمەندیم بکەوێتە سەر خاک. ئەی یەزدان، لە تووڕەیی خۆت ڕاپەڕە، لە دژی قینی دوژمنەکانم ڕاستبەرەوە. ئەی خودای من هەستە، فەرمان بکە بۆ دادپەروەری. کۆڕی گەلان لە دەوری خۆت ببەستە و لە بەرزاییەوە فەرمانڕەوایەتییان لەسەر بکە. با یەزدان دادوەری گەلان بکات. ئەی یەزدان، بەگوێرەی ڕاستودروستییەکەم بێتاوانیم دەربخە، بەگوێرەی دروستییەکەم. ئەی خودای ڕاستودروست، کە مێشک و دڵەکان دەپشکنی، خراپەی بەدکاران مەهێڵە، بەڵام ڕاستودروستان بچەسپێنە. خودای هەرەبەرز قەڵغانی منە، ئەوەی دڵڕاستەکان ڕزگار دەکات، خودا دادوەرێکی ڕاستودروستە، هەموو ڕۆژێکیش تووڕە دەبێت. ئەگەر کەسێک نەگەڕێتەوە، خودا شمشێرەکەی خۆی تیژ دەکات، کەوانەکەی دەچەمێنێتەوە و ژێیەکەی توند دەکات. چەکی کوشندەی خۆی ئامادە کردووە، تیرەکانی کردووەتە تیری ئاگرین. ببینە کەسی بەدکار بە خراپەوە ژانی گرتووە، بە ئاژاوە سکی پڕ بووە و درۆی دەبێت. چاڵێک هەڵدەکەنێت و قووڵی دەکات، بەڵام خۆی دەکەوێتە ئەو چاڵەی هەڵیکەندووە. ئاژاوەکەی دەگەڕێتەوە سەر خۆی و توندوتیژییەکەشی بەسەر سەری خۆیدا دەبارێت. ستایشی یەزدان دەکەم بۆ ڕاستودروستییەکەی، گۆرانی ستایش دەڵێم بۆ ناوی یەزدانی هەرەبەرز.