لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:69-5 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:69-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خودایه‌ ڕزگارم بكه‌، چونكه‌ ئاو تا لووتم هاتووه‌، له‌ زه‌لكاوێكی قووڵ نوقوم ده‌بم، جێی پێی تێدا نییه‌. چوومه‌ته‌ نێو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. ماندووبووم له‌ هاواركردن، گه‌رووم وشک بوو، چاوه‌كانم كز بوون هێنده‌ چاوه‌ڕوانی خوداوه‌ندم كرد. ئه‌وانه‌ی به‌بێ‌ هۆ ڕقیان لێمه‌ له‌ مووی سه‌رم زۆرترن، زیاد بوون ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت تێكم بشكێنن، ئه‌وانه‌ی به‌ سته‌م دژی منن. ئه‌وه‌ی نه‌مدزیوه‌، ئێستا ده‌بێت بیده‌مه‌وه‌. خودایه‌ تۆ ده‌به‌نگی من ده‌زانیت، تاوانه‌كانم له‌ تۆ شاراوه‌ نین.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 PNTZS

زەبوورەکان 1:69-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی خودایە، ڕزگارم بکە، چونکە ئاو هەتا لووتم هاتووە. لە زەلکاوێکی قووڵ نوقوم دەبم، جێی پێی تێدا نییە. چوومەتە ناو قووڵایی ئاو، لافاو ڕایماڵیوم. ماندوو بووم لە هاوارکردن، گەرووم ژان دەکات، چاوەکانم کز بوون هێندە چاوەڕوانی خودام بکەن. ئەوانەی بەبێ هۆ ڕقیان لێمە لە مووی سەرم زۆرترن، زیاد بوون ئەوانەی دەیانەوێت تێکم بشکێنن، ئەوانەی بە ناڕەوا لە دژی منن. ئەوەی نەمدزیوە ئێستا دەبێت بیدەمەوە. ئەی خودایە، تۆ دەبەنگی من دەزانیت، تاوانەکانم لە تۆ شاراوە نین.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 69 KSS