لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 32:68-35 - Compare All Versions

زەبوورەکان 32:68-35 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی شانشینه‌كانی زه‌وی گۆرانی بۆ خودا بڵێن. په‌سنی بۆ په‌روه‌ردگار بڵێن. سیلاه‌. بۆ سواری ئاسمانی ئاسمانانی دێرین. ئه‌وه‌تا ده‌نگی به‌رزده‌كاته‌وه‌، به‌ ده‌نگێكی به‌هێزه‌وه‌. با سه‌ربه‌رزیی خودا ڕابگه‌یه‌نرێت. ئه‌وه‌ی شكۆمه‌ندییه‌كه‌ی به‌سه‌ر ئیسڕائیله‌وه‌یه‌، ئه‌وه‌ی هێزی له‌نێو هه‌وره‌كاندایه‌. خودایه‌ له‌ پارساگاكه‌ت سامدارتریت. خودای ئیسڕائیل هێز و توانا ده‌دات به‌ گه‌له‌كه‌ی. پیرۆزه‌ خودا!

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 68 PNTZS

زەبوورەکان 32:68-35 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی شانشینەکانی زەوی، گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ پەروەردگار بژەنن، بۆ سواری ئاسمان، ئاسمانی دێرین، ئەوەتا دەنگی بەرز دەکاتەوە، بە دەنگێکی بەهێزەوە. با هێزی خودا ڕابگەیەنرێت، ئەوەی شکۆمەندییەکەی بەسەر ئیسرائیلەوەیە، ئەوەی هێزی لەناو هەورەکانە. خودایە، لە پیرۆزگاکەت سامدارتریت، خودای ئیسرائیل هێز و توانا دەدات بە گەلەکەی.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 68 KSS