لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:68-18 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:68-18 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

با خودا هه‌ستێت. با دوژمنانی په‌رشوبڵاو ببنه‌وه‌ و ناحه‌زانی له‌ ڕووی هه‌ڵبێن. وه‌ک به‌باكردنی دووكه‌ڵ به‌بایان بكه‌یت. وه‌ک توانه‌وه‌ی مۆم له‌ به‌رده‌م ئاگر، با به‌دكارانیش له‌ به‌رده‌م خودا له‌ناوبچن. با خوداناسانیش له‌ به‌رده‌م خودا شاد و دڵخۆش بن، له‌خۆشیان هه‌ڵپه‌ڕن. گۆرانی بۆ خودا بڵێن، په‌سنی بۆ ناوی بڵێن. ئه‌وه‌ی سواری گالیسكه‌یه‌ به‌سه‌ر هه‌وره‌كان به‌رز بكه‌نه‌وه‌، ناوی په‌روه‌ردگاره‌، له‌ به‌رده‌می ده‌نگ هه‌ڵببڕن. باوكی هه‌تیوان و پارێزه‌ری بێوه‌ژنان، خودایه‌ له‌ نیشینگه‌ی پارسای خۆی. خودا ماڵ بۆ لانه‌وازان دابین ده‌كات، به‌ندكراوه‌كان ئازاد ده‌كات، به‌ڵام یاخییه‌كان له‌ زه‌ویێكی سووتاو نیشته‌جێ‌ ده‌بن. خودایه‌، كاتێ تۆ له‌ به‌رده‌م گه‌له‌كه‌ت ده‌رچوویت، كاتێ له‌ چۆڵه‌وانی ده‌رچوویت سیلاه‌. زه‌وی له‌رزی. ئاسمان دڵۆپه‌ی كرد له‌ به‌رده‌م خودا. خودای سینایه، له‌ به‌رده‌م خودا، خودای ئیسڕائیل. خودایه‌، بارانێكی زۆرت باراند. میراته‌كه‌ت لاواز بوو، تۆ به‌هێزت كرد. مێگه‌له‌كه‌ت تیایدا نیشته‌جێ ده‌بن. خودایه‌ به‌ چاكه‌ی خۆت، بۆ هه‌ژارانت دابین كرد. په‌روه‌ردگار فه‌رمانی دا. سوپای موژده‌گاران زۆرن: “پاشای له‌شكران هه‌ڵدێن و هه‌ڵدێن، ئه‌وه‌ی له‌ماڵدا ماوه‌ته‌وه‌ تاڵان به‌ش ده‌كات. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌نێو ته‌وێڵه‌دان، باڵی كۆتری له‌زیو هه‌ڵكێشراو و په‌ڕه‌مووچه‌ی به‌ زێڕی سافیان به‌رده‌كه‌وێ”. كه‌ خودای‌ به‌ توانا پاشاكانی بڵاوه‌ پێكرد، وه‌ک بارینی به‌فر بوو له‌سه‌ر كێوی چه‌لمۆن. چیای باشان چیای خودایه‌. چیای باشان چیای فره‌ لووتكه‌یه‌. ئه‌ی چیا فره‌لووتكه‌كان، بۆچی چاو ده‌بڕنه‌ ئه‌و چیایه‌، كه‌ خودا ئاره‌زوو ده‌كات تیایدا نیشته‌جێ‌ بێت؟ به‌ڵكو په‌روه‌ردگار تاهه‌تایه‌ تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێت. گالیسكه‌كانی خودا هه‌زاران هه‌زارانه‌. په‌روه‌ردگار له‌ سیناوه‌ هاته‌ پارساگا. ئه‌ی په‌روه‌ردگاری خوداوه‌ند، كاتێ به‌رزبوویته‌وه‌ بۆ به‌رزایی. ڕاپێچكراوانت ڕاپێچكرد، دیاریت له‌ خه‌ڵک وه‌رگرت، ته‌نانه‌ت له‌ یاخییه‌كانیش، بۆ نیشته‌جێبوونت له‌وێ.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 68 PNTZS

زەبوورەکان 1:68-18 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

با خودا هەستێت، با دوژمنانی پەرشوبڵاو ببنەوە! با ناحەزانی لە ڕووی هەڵبێن! وەک بەباکردنی دووکەڵ بەبایان بکەیت، وەک توانەوەی مۆم لەبەردەم ئاگر، با بەدکارانیش لەبەردەم خودا لەناوبچن. بەڵام با ڕاستودروستان لەبەردەم خودا شاد و دڵخۆش بن، لە خۆشییان شاگەشکە بن. گۆرانی بۆ خودا بڵێن، مۆسیقا بۆ ناوی بژەنن، ئەوەی سواری گالیسکەیە بەسەر هەورەکان بەرزی بکەنەوە، ناوی یەزدانە، لەبەردەمی دڵشاد بن. باوکی هەتیوان و پارێزەری بێوەژنان، خودایە لە چادری پەرستنی پیرۆزی خۆی. خودا ماڵ بۆ لانەوازان دابین دەکات، بەندکراوەکان ئازاد دەکات، بەڵام یاخییەکان لە خاکێکی سووتاو نیشتەجێ دەبن. ئەی خودایە، کاتێک تۆ پێشڕەویی گەلەکەتت کرد، کاتێک بە چۆڵەوانیدا ڕۆیشتیت، زەوی لەرزی و ئاسمان دڵۆپەی کرد لەبەردەم خودا، خودای سینا، لەبەردەم خودا، خودای ئیسرائیل. ئەی خودایە، بارانێکی چاکت باراند، میراتەکەت ماندوو بوو، تۆ بەهێزت کرد. کۆمەڵەکەت تێیدا نیشتەجێ دەبن، خودایە، بە چاکەی خۆت، بۆ هەژارانت دابین کرد. پەروەردگار فەرمانی دا و کۆمەڵی ژنانی مزگێنیدەر زۆرن: «پاشایان و لەشکرەکانیان بە خێرایی هەڵدێن! ژنەکان کە لە ماڵ ماونەتەوە تاڵان دابەش دەکەن، تەنانەت ئەوانەشی کە لەناو تەویلەشن، باڵی کۆترە لە زیو هەڵکێشراوەکەم و پەڕەمووچەی زێڕی بێگەردیان بەردەکەوێ.» کە خودای هەرە بەتوانا پاشاکانی پەرتەوازە کرد، وەک بارینی بەفر بوو لەسەر کێوی چەلمۆن. چیای باشان چیای خودایە، چیای باشان چیای فرە لووتکەیە. ئەی چیا فرە لووتکەکان، بۆچی چاو دەبڕنە ئەو چیایە کە خودا ئارەزووی دەکات تێیدا نیشتەجێ بێت، بەڵێ، ئەوەی یەزدان هەتاهەتایە تێیدا نیشتەجێیە؟ گالیسکەکانی خودا هەزاران هەزارانە، پەروەردگار لە سیناوە هاتە پیرۆزگا. ئەی یەزدان، کاتێک بەرزبوویتەوە بۆ بەرزایی، دیلێکی زۆرت لەگەڵ خۆت برد، دیاریت لە خەڵک وەرگرت، تەنانەت لە یاخییەکانیش، ئەی خودایە، بۆ ئەوەی تۆ لەوێ نیشتەجێ بیت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 68 KSS