زەبوورەکان 1:67-4
زەبوورەکان 1:67-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
با خودا له‌گه‌ڵمان به‌سۆز بێت و داڕشتمان بكات. ڕوخساری خۆیمان به‌سه‌ردا بدره‌وشێنێته‌وه. سیلاه. تاكو ڕێگات له‌سه‌ر زه‌وی زانراو بێت و ڕزگاریت له‌نێو هه‌موو نه‌ته‌وه‌كان. خودایه با گه‌لان سوپاست بكه‌ن. با هه‌موو گه‌لان سوپاست بكه‌ن. با نه‌ته‌وه‌كان دڵخۆش بن و شادمان بن چونكه به ڕێكی حوكمی گه‌لان ده‌كه‌یت و ڕێنمایی نه‌ته‌وه‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌كه‌یت. سیلاه.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 67 بخوێنەوەزەبوورەکان 1:67-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
با خودا لەگەڵمان میهرەبان بێت و بەرەکەتدارمان بکات، ڕوخساری خۆیمان بەسەردا بدرەوشێنێتەوە، تاکو ڕێگات لەسەر زەوی زانراو بێت، ڕزگاریت لەناو هەموو نەتەوەکان. ئەی خودایە، با گەلان ستایشت بکەن، با هەموو گەلان ستایشت بکەن. با نەتەوەکان دڵخۆش بن و گۆرانی شادی بڵێن، چونکە بە ڕێکی حوکمی خەڵک دەکەیت و ڕێنمایی نەتەوەکانی سەر زەوی دەکەیت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 67 بخوێنەوە