لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:66-9

زەبوورەکان 1:66-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی سه‌راپای زه‌وی به‌ شادومانییه‌وه‌ بۆ خودا ده‌نگ هه‌ڵببڕن! به‌ شكۆمه‌ندی ناوی په‌سنی بڵێن. ستایشی شكۆدار بكه‌ن. به‌ خودا بڵێن: “كرده‌وه‌كانت چه‌ند سامناكن! هێزت ئه‌وه‌نده‌ مه‌زنه‌، دوژمنانت ملكه‌چیت بۆ ده‌نوێنن. سه‌راپای زه‌وی كڕنۆشت بۆ ده‌به‌ن، په‌سنیت بۆ ده‌ڵێن. په‌سنی بۆ ناوت ده‌ڵێن”. سیلاه‌. وه‌رن كرده‌وه‌كانی خودا ببینن. كرده‌وه‌ سامناكه‌كه‌ی له‌پێناوی ئاده‌میزادان! ده‌ریای گۆڕی بۆ وشكایی، ئه‌وان به‌ پێیان له‌ ڕووبار په‌ڕینه‌وه‌. له‌وێ‌ به‌ ئه‌و شادمان بووین. به‌ توانای خۆی تاهه‌تایه‌ فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كات. چاوه‌كانی چاودێری نه‌ته‌وه‌كان ده‌كه‌ن. یاخییه‌كان خۆیان به‌رامبه‌ری هه‌ڵناكێشن. سیلاه‌. ئه‌ی گه‌لان خوداوه‌ندمان پیرۆز بكه‌ن، با ده‌نگی ستایشكردنی ببیسترێت. كه‌ گیانی ئێمه‌ی له‌ زیندووان پاراستووه‌ و نه‌یهێشتووه‌ پێمان بخلیسكێت.