لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 5:62-8 - Compare All Versions

زەبوورەکان 5:62-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی گیانی من، ته‌نها به‌ خودا ئارام به‌، چونكه‌ ئومێدی من له‌ لای ئه‌وه‌وه‌ دێت. ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه‌، په‌ناگای منه‌، ناله‌قێم. ڕزگاری و شكۆمه‌ندی من به‌ خوداوه‌ به‌نده‌، تاشه‌به‌ردی به‌هێزمه‌، په‌نای من له‌ خودایه‌. هۆ خه‌ڵكینه‌، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له‌ به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه‌ خودا په‌ناگای ئێمه‌یه‌. سیلاه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 62 PNTZS

زەبوورەکان 5:62-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە، چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت. تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، نالەقێم. ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە، تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە. هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن، دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن، چونکە خودا پەناگای ئێمەیە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 62 KSS