زەبوورەکان 5:62-12
زەبوورەکان 5:62-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی گیانی من، ته‌نها به خودا ئارام به، چونكه ئومێدی من له لای ئه‌وه‌وه دێت. ته‌نها ئه‌و تاشه‌به‌رد و ڕزگاریمه، په‌ناگای منه، ناله‌قێم. ڕزگاری و شكۆمه‌ندی من به خوداوه به‌نده، تاشه‌به‌ردی به‌هێزمه، په‌نای من له خودایه. هۆ خه‌ڵكینه، هه‌موو كاتێ پشت به‌و ببه‌ستن. دڵی خۆتانی له به‌رده‌م هه‌ڵڕێژن، چونكه خودا په‌ناگای ئێمه‌یه. سیلاه. ئاده‌میزاد ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كه، مرۆڤ ته‌نها درۆیه‌كه، ئه‌گه‌ر بخرێنه تای ته‌رازوو هیچ نین، هه‌موو پێكه‌وه ته‌نها هه‌ناسه‌یه‌كن. پشت به سته‌مكاری مه‌به‌ستن، پۆز به ماڵی دزراوه‌وه لێمه‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر سامانتان زیادی كرد، دڵی خۆتانی پێوه مه‌به‌ستن. جارێک په‌روه‌ردگار فه‌رموویه‌تی، دوو جار بیستوومه: كه سه‌ربه‌رزی بۆ خودایه، هه‌روه‌ها میهره‌بانیش هی تۆیه، ئه‌ی په‌روه‌ردگار. هه‌ر كه‌سێک به‌پێی كرده‌وه‌ی خۆی پاداشتی ده‌ده‌یته‌وه.
زەبوورەکان 5:62-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی گیانی من، تەنها بە خودا ئارام بە، چونکە ئومێدی من لەلای ئەوەوە دێت. تەنها ئەو تاشەبەرد و ڕزگاریمە، پەناگای منە، نالەقێم. ڕزگاری و شکۆمەندی من بە خوداوە بەندە، تاشەبەردی بەهێزمە، پەناگای منە. هۆ خەڵکینە، هەموو کاتێک پشت بەو ببەستن، دڵی خۆتانی لەبەردەم هەڵبڕێژن، چونکە خودا پەناگای ئێمەیە. ئادەمیزاد تەنها هەناسەیەکە، مرۆڤ تەنها درۆیەکە، ئەگەر بخرێنە تای تەرازوو هیچ نین، هەموو پێکەوە تەنها هەناسەیەکن. پشت بە زۆرداری مەبەستن، پۆز بە ماڵی دزراوەوە لێمەدەن. ئەگەر سامانتان زیادی کرد، دڵی خۆتانی پێوە مەبەستن. جارێک خودا فەرموویەتی، دوو جار بیستوومە: کە هێز هەر هی خودایە، هەروەها کە خۆشەویستی نەگۆڕ هەر هی تۆیە، ئەی پەروەردگار. بێگومان تۆش، هەرکەسێک بەپێی کردەوەی خۆی پاداشت دەدەیتەوە.