زەبوورەکان 1:56-13 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:56-13 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
خودایه، له‌گه‌ڵم میهره‌بان به، چونكه مرۆڤ ڕاوم ده‌نێن، به درێژایی ڕۆژ له دژی من ده‌جه‌نگن. دوژمنانم به درێژایی ڕۆژ ڕاوم ده‌نێن، چونكه زۆرن ئه‌وانه‌ی به لووتبه‌رزییه‌وه ده‌مچه‌وسێننه‌وه. كاتێ ترسم لێده‌نیشێت، من پشت به تۆ ده‌به‌ستم. به خودا، كه شانازی به فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟ به درێژایی ڕۆژ ده‌ستكاریی قسه‌كانم ده‌كه‌ن، هه‌میشه پیلان بۆ خراپه‌م ده‌گێڕن. گیروگرفت ده‌نێنه‌وه، خۆیان مات ده‌كه‌ن، چاویان له هه‌نگاوه‌كانمه، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ده‌رفه‌تێكدا بمكوژن. له پێناوی تاوانیان سزایان بده، خودایه، به تووڕه‌یی خۆت گه‌لان ژێر بخه. خۆت ئاگاداری سه‌رگه‌ردانی منی، فرمێسكه‌كانم بخه‌ره مه‌شكه‌ی خۆته‌وه. ئایا ئه‌وان له سیپاری تۆدا نین؟ له‌و ڕۆژه‌ی هاوار بۆ تۆ ده‌كه‌م، دوژمنه‌كانم به‌ره‌و پاش ده‌كشێنه‌وه. به‌مه ده‌زانم كه خودا له‌گه‌ڵمه. به خودا، كه شانازی به فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به په‌روه‌ردگار، كه شانازی به فه‌ردمووده‌كه‌ی ده‌كه‌م. به خودا پشت ده‌به‌ستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ ده‌كات؟ خودایه، نه‌زره‌كانی خۆم بۆ تۆ به‌جێ ده‌هێنم، قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش ده‌كه‌م، چونكه تۆ له مه‌رگ فریای گیانم كه‌وتی، پێیه‌كانم له خلیسكان، تا له به‌رده‌م خودا ڕێ بكه‌م، له ڕووناكی ژیان.
زەبوورەکان 1:56-13 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی خودایە، لەگەڵم میهرەبان بە، چونکە خەڵک ڕاوم دەنێن، بە درێژایی ڕۆژ لە دژی من دەجەنگن. دوژمنانم بە درێژایی ڕۆژ ڕاوم دەنێن، چونکە زۆرن ئەوانەی بە لووتبەرزییەوە دەمچەوسێننەوە. کاتێک ترسم لێ دەنیشێت، من پشت بە تۆ دەبەستم. بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، پشت بە خودا دەبەستم، من ناترسم، مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ بە درێژایی ڕۆژ دەستکاری قسەکانم دەکەن، هەمیشە پیلان بۆ خراپەم دەگێڕن. گیروگرفت دەنێنەوە، خۆیان مات دەکەن، چاویان لە هەنگاوەکانمە، بۆ ئەوەی لە دەرفەتێکدا بمکوژن. لە پێناوی تاوانیان سزایان بدە، ئەی خودایە، بە تووڕەیی خۆت گەلان ژێر بخە. خۆت ئاگاداری سەرگەردانی منی، فرمێسکەکانم بخەرە مەشکەی خۆتەوە، ئایا ئەوان لە پەڕتووکی تۆدا نەنووسراون؟ لەو ڕۆژەی هاوار بۆ تۆ دەکەم، دوژمنەکانم بەرەو پاش دەکشێنەوە. بەمە دەزانم کە خودا لەگەڵمە. بە خودا، کە ستایشی پەیامەکەی دەکەم، بە یەزدان، کە ستایشی وشەکەی دەکەم، بە خودا پشت دەبەستم، من ناترسم. مرۆڤ چیم لێ دەکات؟ ئەی خودایە، نەزرەکانی خۆم بۆ تۆ بەجێدەهێنم، قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش دەکەم. بێگومان تۆ لە مردن فریای گیانم دەکەویت، تۆ پێیەکانی من لە خلیسکان دەپارێزیت، تاکو دۆستایەتی لەگەڵ خودا بکەم و لە ڕووناکی ژیاندا بڕۆم.