زەبوورەکان 6:55-19
زەبوورەکان 6:55-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ده‌ڵێم: “خۆزگه وه‌ک كۆتر باڵم هه‌بووایه، جا ده‌فڕیم ده‌حه‌سامه‌وه! دوورده‌كه‌وتمه‌وه و له چۆڵه‌وانی ده‌مامه‌وه. سیلاه. په‌له‌م ده‌كرد بۆ شوێنی په‌ناگای خۆم، دوور له ڕه‌شه‌با و له گه‌رده‌لوول”. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، له‌ناویان به‌ره، سه‌ریان لێ بشێوێنه، زمانیان تێک بئاڵێنه، چونكه سته‌م و دووبه‌ره‌كی له شاردا ده‌بینم. شه‌و و ڕۆژ به‌سه‌ر شووراكانی ده‌سووڕێنه‌وه و خراپه و زه‌حمه‌تی له ناوه‌ڕاستی دایه. وێرانكاری له ناوه‌ڕاستی دایه، سته‌م و ساخته‌كاری هه‌رگیز شه‌قامه‌كانی به‌رناده‌ن. ئه‌گه‌ر دوژمن سووكایه‌تیم پێ بكردایه، به‌رگه‌م ده‌گرت. ئه‌گه‌ر ناحه‌ز به‌سه‌رمدا زاڵ بووایه، ده‌متوانی خۆمی لێ بشارمه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه تۆی، ئه‌ی مرۆڤی هاوشێوه‌م، هاوڕێ و براده‌رمیت، كه به‌یه‌كه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كی شیرینمان هه‌بوو، به‌یه‌كه‌وه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا به‌ره‌و ماڵی خودا ده‌چووین. با توشی مه‌رگی له‌ناكاو بن، با به زیندوویی دابه‌زنه نێو دۆڵی بێبنه‌وه، چونكه خراپه شوێنی خۆی كردۆته‌وه له‌نێویاندا. به‌ڵام هاواری من بۆ خودایه، په‌روه‌ردگاریش ڕزگارم ده‌كات. ئێواران و به‌یانیان و نێوه‌ڕوان گله‌یی ده‌كه‌م و ده‌ناڵێنم، ئه‌ویش گوێم لێده‌گرێت. گیانمی به ته‌واوی كڕییه‌وه له‌و جه‌نگه‌ی دژم هه‌ڵگیرساوه، چونكه زۆرن گه‌مارۆده‌ر و به‌رهه‌ڵستكارانم. خودا، ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تاوه له‌سه‌ر ته‌خت دانیشتووه، گوێی لێ ده‌بێت و ڕیسوایان ده‌كات، سیلاه. ئه‌وانه‌ی ناگۆڕێن و ترسی خودایان له دڵدا نییه.
زەبوورەکان 6:55-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گوتم: «خۆزگە وەک کۆتر باڵم دەبوو، دوور دەفڕیم و دەحەسامەوە، بە ڕاستی دووردەکەوتمەوە و لە چۆڵەوانی دەمامەوە. پەلەم دەکرد بۆ شوێنی پەناگای خۆم، دوور لە ڕەشەبا و لە گەردەلوول.» ئەی پەروەردگار، سەریان لێ بشێوێنە، زمانیان تێک بئاڵێنە، چونکە زۆرداری و دووبەرەکی لە شاردا دەبینم. شەو و ڕۆژ بەسەر شووراکانیدا دەسووڕێنەوە و خراپە و ناڕەوایی لە ناوەڕاستیدایە. وێرانکاری لە ناوەڕاستیدایە، دەستدرێژی و ساختەکاری هەرگیز شەقامەکانی بەرنادەن. ئەگەر دوژمن سووکایەتی پێم بکردایە، بەرگەم دەگرت، ئەگەر ناحەز بەسەرمدا زاڵ بووایە، دەمتوانی خۆمی لێ بشارمەوە. بەڵام ئەوە تۆی! هاوشێوەی من مرۆڤی، هاوڕێمی، نزیکترین برادەری منی، کە بەیەکەوە پەیوەندییەکی شیرینمان هەبوو، بەیەکەوە لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا بەرەو ماڵی خودا دەچووین. با مەرگ چەواشەیان بکات، با بە زیندوویی دابەزنە ناو جیهانی مردووان، چونکە خراپە شوێنی خۆی کردووەتەوە لەنێویان. بەڵام هاواری من بۆ خودایە، یەزدانیش ڕزگارم دەکات. ئێواران و بەیانییان و نیوەڕۆیان گلەیی دەکەم و دەناڵێنم، ئەویش گوێم لێ دەگرێت. گیانمی بە تەواوی کڕییەوە لەو جەنگەی دژم هەڵگیرساوە، چونکە زۆرن بەرهەڵستکارانم. خودا، ئەوەی لە ئەزەلەوە لەسەر تەخت دانیشتووە، گوێی لێ دەبێت و ڕیسوایان دەکات؛ ئەوانەی ناگۆڕێن و ترسی خودایان لە دڵدا نییە.