زەبوورەکان 1:51-4
زەبوورەکان 1:51-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خودایه، به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت له‌گه‌ڵم میهره‌بان به. به‌پێی زۆری به‌زه‌یی خۆت یاخیبوونم بسڕه‌وه. زۆر له تاوانم بمشۆره‌وه و له گوناهم بێگه‌ردم بكه‌وه. چونكه من یاخیبوونم ده‌زانم، هه‌میشه گوناهم له به‌رده‌ممدایه. ته‌نها دژ به تۆ گوناهم كرد، له‌به‌رچاوی تۆ خراپه‌م كرد، تاكو له قسه‌كانتدا ڕاست بیت، دادپه‌روه‌ر بیت له حوكمه‌كانت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 بخوێنەوەزەبوورەکان 1:51-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی خودایە، بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت لەگەڵم میهرەبان بە، بەگوێرەی زۆری بەزەیی خۆت یاخیبوونم بسڕەوە. بە تەواوی لە تاوانم بمشۆرەوە و لە گوناهم پاکم بکەرەوە، چونکە من یاخیبوونم دەزانم، هەمیشە گوناهم لەبەردەممە. لە دژی تۆ، تەنها تۆ، گوناهم کرد، لەبەرچاوی تۆ خراپەم کرد، تاکو لە بڕیارەکانت ڕاست بیت، دادپەروەر بیت لە حوکمەکانت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 51 بخوێنەوە