لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:50-23

زەبوورەکان 11:50-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌موو باڵنده‌ی چیاكان ده‌ناسم، هه‌موو زینده‌وه‌رانی ده‌شت وده‌ر هی منن. ئه‌گه‌ر برسی بم، به‌ تۆ ناڵێم، چونكه‌ جیهان و هه‌رچی تێیدایه‌ هی منه‌. ئایا من گۆشتی گا ده‌خۆم، یان خوێنی گیسک ده‌خۆمه‌وه‌؟ قوربانیی سوپاسگوزاری بۆ خودا بكه‌، نه‌زره‌كانت به‌رامبه‌ر هه‌ره‌به‌رز بهێنه‌ دی، له‌ ڕۆژی ته‌نگانه‌دا داوام لێ بكه‌، ده‌ربازت ده‌كه‌م و شكۆدارم ده‌كه‌یت. به‌ڵام خودا به‌ به‌دكار ده‌فه‌رمووێ‌: “تۆ كێیت باسی فه‌رزه‌كانم من ده‌كه‌یت و په‌یمانی منت به‌سه‌ر زماندا دێت؟ تۆ كه‌ ڕقت له‌ ته‌مبێكردنه‌ و قسه‌ی منت پشتگوێ‌ خستووه‌. كاتێ دزێک ببینیت، په‌سه‌ندی ده‌كه‌یت، به‌شت له‌گه‌ڵ داوێنپیسانه‌. ده‌مت به‌ خراپه‌ ده‌كه‌یته‌وه‌، زمانت فێڵبازی داده‌هێنێت. داده‌نیشیت و دژی براكه‌ت قسه‌ده‌كه‌یت. بوختان بۆ كوڕی دایكت هه‌ڵده‌به‌ستیت. ئه‌مانه‌ت كردووه‌ و من بێده‌نگ بووم. وات زانی منیش وه‌ک تۆم. به‌ڵام من سه‌رزه‌نشتت ده‌كه‌م و ڕووبه‌ڕوو تاوانبارت ده‌كه‌م. ئه‌ی ئه‌وانه‌ی خوداتان له‌بیركردووه‌، ئه‌مه‌ له‌به‌رچاو بگرن، ده‌نا ڕاوتان ده‌كه‌م، كه‌سیش نایه‌ته‌ فریاتان. ئه‌وه‌ی قوربانیی سوپاسگوزاری پێشكه‌ش بكات‌، شكۆدارم ده‌كات، ئه‌وه‌ی ڕێگای خۆی ڕێک بكات ڕزگاریی خودای نیشان ده‌ده‌م”.

زەبوورەکان 11:50-23 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

هەموو باڵندەی چیاکان دەزانم، هەموو زیندەوەرانی دەشتودەر هی منن. ئەگەر برسی بم، بە تۆ ناڵێم، چونکە جیهان و هەرچی تێیدایە هی منە. ئایا من گۆشتی گا دەخۆم، یان خوێنی گیسک دەخۆمەوە؟ «قوربانی سوپاسگوزاری بۆ خودا بکە، نەزرەکانت بەرامبەر هەرەبەرز بهێنە دی، لە ڕۆژی تەنگانەدا نزام بۆ بکە، دەربازت دەکەم و شکۆدارم دەکەیت.» بەڵام خودا بە بەدکار دەڵێ: «تۆ کێیت باسی فەرزەکانم دەکەیت، یان پەیمانی منت بەسەر زماندا دێت؟ تۆ کە ڕقت لە تەمبێکردنە و فەرمایشتی منت پشتگوێ خستووە. کاتێک دزێک ببینیت، بە کردارەکەی ڕازی دەبیت، بەشت لەگەڵ داوێنپیسانە. دەمت بە خراپە دەکەیتەوە، زمانت فێڵبازی دادەهێنێت. دادەنیشیت و لە دژی براکەت قسە دەکەیت، بوختان بۆ کوڕی دایکت هەڵدەبەستیت. ئەمانەت کردووە و من بێدەنگ بووم، وات زانی منیش وەک تۆم. بەڵام من سەرزەنشتت دەکەم و ڕووبەڕوو تاوانبارت دەکەم. «ئەی ئەوانەی خوداتان لەبیر کردووە، ئەمە لەبەرچاو بگرن، دەنا پارچەپارچەتان دەکەم، کەسیش نایەتە فریاتان. ئەوەی قوربانی سوپاسگوزاری پێشکەش بکات، شکۆدارم دەکات، ئەوەی ڕێگای خۆی ڕێک بکات، ڕزگاریی خودای نیشان دەدەم.»