زەبوورەکان 7:49-15
زەبوورەکان 7:49-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه‌س ناتوانێت ژیانی براكه‌ی بكڕێته‌وه، یان كه‌فاره‌تی ئه‌و بداته خودا. چونكه كڕینه‌وه‌ی ژیان زۆر گران ده‌كه‌وێت، هه‌رگیز ناتوانرێت نرخی ته‌واوی بدرێت تاكو تاهه‌تایه به زیندوویی بمێنێته‌وه و گۆڕ نه‌بینێت. چونكه هه‌موو ده‌بینن كه ته‌نانه‌ت مرۆڤه داناكانیش ده‌مرن. هه‌روه‌ها نه‌زانه‌كان و گێله‌كان وه‌ک یه‌ک له‌ناوده‌چن و سامانیان بۆ ئه‌وانی دیكه جێ ده‌هێڵن. گۆڕیان ماڵی تاهه‌تاییانه، شوێنی نیشته‌جێبوونیانه نه‌وه دوای نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویشیان به ناوی خۆیانه‌وه ناوده‌نا. مرۆڤ هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نا‌مێنێت، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن. ئه‌مه ئه‌وانه‌یه كه پشت به خۆیان ده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ش كه دوایان ده‌كه‌ون به قسه‌كانیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. سیلاه. وه‌ک مه‌ڕ به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ڕاده‌درێن. مه‌رگ ده‌بێت به شوانیان. له به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن. شێوه‌یان داده‌ڕزێت. دۆڵی بێ‌بن جێنشینیانه. به‌ڵام خودا گیانم له چنگی دۆڵی بێ‌بن ده‌كڕێته‌وه، چونكه بۆ لای خۆی ده‌مبات. سیلاه.
زەبوورەکان 7:49-15 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە، یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا. کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت، هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت، تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و گۆڕ نەبینێت. بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن، نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن. گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە، شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا. مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نا‌مێنێت، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن، ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن. ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.