زەبوورەکان 12:49-15
زەبوورەکان 12:49-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
مرۆڤ هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نامێنێت، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن. ئه‌مه ئه‌وانه‌یه كه پشت به خۆیان ده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ش كه دوایان ده‌كه‌ون به قسه‌كانیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. سیلاه. وه‌ک مه‌ڕ به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ڕاده‌درێن. مه‌رگ ده‌بێت به شوانیان. له به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن. شێوه‌یان داده‌ڕزێت. دۆڵی بێ‌بن جێنشینیانه. به‌ڵام خودا گیانم له چنگی دۆڵی بێ‌بن ده‌كڕێته‌وه، چونكه بۆ لای خۆی ده‌مبات. سیلاه.
زەبوورەکان 12:49-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن، ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن. ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات.