زەبوورەکان 1:49-20
زەبوورەکان 1:49-20 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی هه‌موو گه‌لان ئه‌مه ببیستن. ئه‌ی هه‌موو دانیشتووانی زه‌وی گوێ بگرن، پایه‌به‌رز و پایه‌نزم، هه‌ژار و ده‌وڵه‌مه‌ند پێكه‌وه. ده‌مم باسی دانایی ده‌كات، لێكدانه‌وه‌ی دڵم تێگه‌یشتنه. گوێ بۆ په‌ند شل ده‌كه‌م، به عوود مه‌ته‌ڵه‌كه‌م ڕوون ده‌كه‌مه‌وه. بۆ له ڕۆژانی ته‌نگانه بترسم، كاتێ تاوانی خراپه‌كاره‌كان ده‌ورم ده‌گرن؟ ئه‌وانه‌ی كه پشت به سامانیان ده‌به‌ستن، شانازی به زۆریی ده‌وڵه‌مه‌ندییه‌كه‌یان ده‌كه‌ن؟ كه‌س ناتوانێت ژیانی براكه‌ی بكڕێته‌وه، یان كه‌فاره‌تی ئه‌و بداته خودا. چونكه كڕینه‌وه‌ی ژیان زۆر گران ده‌كه‌وێت، هه‌رگیز ناتوانرێت نرخی ته‌واوی بدرێت تاكو تاهه‌تایه به زیندوویی بمێنێته‌وه و گۆڕ نه‌بینێت. چونكه هه‌موو ده‌بینن كه ته‌نانه‌ت مرۆڤه داناكانیش ده‌مرن. هه‌روه‌ها نه‌زانه‌كان و گێله‌كان وه‌ک یه‌ک له‌ناوده‌چن و سامانیان بۆ ئه‌وانی دیكه جێ ده‌هێڵن. گۆڕیان ماڵی تاهه‌تاییانه، شوێنی نیشته‌جێبوونیانه نه‌وه دوای نه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زه‌ویشیان به ناوی خۆیانه‌وه ناوده‌نا. مرۆڤ هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌مه‌ند بێت نامێنێت، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن. ئه‌مه ئه‌وانه‌یه كه پشت به خۆیان ده‌به‌ستن، ئه‌وانه‌ش كه دوایان ده‌كه‌ون به قسه‌كانیان په‌سه‌ندی ده‌كه‌ن. سیلاه. وه‌ک مه‌ڕ به‌ره‌و دۆڵی بێ‌بن ڕاده‌درێن. مه‌رگ ده‌بێت به شوانیان. له به‌یانیدا سه‌رڕاسته‌كان فه‌رمانڕه‌واییان ده‌كه‌ن. شێوه‌یان داده‌ڕزێت. دۆڵی بێ‌بن جێنشینیانه. به‌ڵام خودا گیانم له چنگی دۆڵی بێ‌بن ده‌كڕێته‌وه، چونكه بۆ لای خۆی ده‌مبات. سیلاه. مه‌ترسه ئه‌گه‌ر یه‌كێک ده‌وڵه‌مه‌ند بوو، شكۆمه‌ندی ماڵه‌كه‌ی زیاد بوو. چونكه كاتێ مرد هیچ له‌گه‌ڵ خۆی نابات. شكۆدارێكهی به‌دوایه‌وه نابێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاتێ كه زیندووه خۆی به به‌خته‌وه‌ر ده‌زانێت ستایش ده‌كرێیت كاتێ سه‌ركه‌وتوو بێت به‌ڵام ئه‌ویش بۆ نه‌وه‌ی باوباپیرانی ده‌ڕوات، ئه‌وانه‌ی تاهه‌تایه چاویان به ڕووناكی ناكه‌وێته‌وه. مرۆڤ ده‌وڵه‌مه‌ندیش بێت ئه‌گه‌ر تێ نه‌گات، وه‌ک ئه‌و ئاژه‌ڵانه وایه كه له‌ناوده‌چن.
زەبوورەکان 1:49-20 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی هەموو گەلان، ئەمە ببیستن، ئەی هەموو دانیشتووانی زەوی، گوێ بگرن، پایەبەرز و پایەنزم، هەژار و دەوڵەمەند پێکەوە. دەمم باسی دانایی دەکات، لێکدانەوەی دڵم تێگەیشتنە. گوێ بۆ پەند شل دەکەم، بە قیسارە مەتەڵەکەم ڕوون دەکەمەوە. بۆ لە ڕۆژانی تەنگانە بترسم، کاتێک فێڵبازە خراپەکارەکان دەورم دەگرن؟ ئەوانەن کە پشت بە سامانیان دەبەستن، شانازی بە دەوڵەمەندییەکەیان دەکەن. کەس ناتوانێت ژیانی براکەی بکڕێتەوە، یان کەفارەتی ئەو بداتە خودا. کڕینەوەی ژیان زۆر گران دەکەوێت، هەرگیز ناتوانرێت نرخی تەواوی بدرێت، تاکو بۆ هەتاهەتایە بە زیندووێتی بمێنێتەوە و گۆڕ نەبینێت. بێگومان هەموو دەبینن کە تەنانەت کەسە داناکانیش دەمرن، نەزانەکان و گێلەکان وەک یەک لەناودەچن و سامانیان بۆ ئەوانی دیکە جێدەهێڵن. گۆڕیان ماڵی هەتاهەتاییانە، شوێنی نیشتەجێبوونیانە نەوە دوای نەوە، لەگەڵ ئەوەشدا زەویشیان بە ناوی خۆیانەوە ناودەنا. مرۆڤ هەرچەندە دەوڵەمەند بێت نامێنێت، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن. ئەمە ڕێگای ئەوانەیە کە پشت بە خۆیان دەبەستن، ئەوانەش کە دوایان دەکەون بە قسەکانیان پەسەندی دەکەن. ئەوانە وەک مەڕن و چارەنووسیان مەرگە، مەرگ دەبێتە شوانیان. لە بەیانیدا سەرڕاستەکان فەرمانڕەوایەتییان دەکەن، شێوەیان دادەڕزێت، جیهانی مردووان دەبێتە ماڵیان. بەڵام خودا گیانم لە چنگی جیهانی مردووان دەکڕێتەوە، چونکە بۆ لای خۆی دەمبات. ترست لێ نەنیشێت ئەگەر یەکێک دەوڵەمەند بوو، شکۆمەندی ماڵەکەی زیاد بوو، چونکە کە مرد هیچ لەگەڵ خۆی نابات، شکۆیەکەی بەدوایەوە نابێت. لەگەڵ ئەوەی کاتێک زیندووە خۆی بە بەختەوەر دەزانێت، ستایش دەکرێیت کاتێک سەرکەوتوو بیت. بەڵام ئەویش بۆ نەوەی باوباپیرانی دەڕوات، ئەوانەی هەتاهەتایە چاویان بە ڕووناکی ناکەوێتەوە. مرۆڤ دەوڵەمەندیش بێت ئەگەر تێنەگات، وەک ئەو ئاژەڵانە وایە کە لەناودەچن.