لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:42-5 - Compare All Versions

زەبوورەکان 3:42-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

شه‌و و ڕۆژ فرمێسكه‌كانم بوون به‌ خۆراكم، له‌ كاتێكدا هه‌موو ڕۆژێک پێم ووترا: “كوا خوداكه‌ت؟”. هه‌ناوم ده‌توێته‌وه‌ ئه‌و كاته‌ی دێته‌وه‌ یادم: چۆن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكدا ده‌ڕۆیشتین، به‌ره‌و ماڵی خودا پێشڕه‌ویيانم ده‌كرد، به‌ ده‌نگی په‌سنی و سوپاسه‌وه‌، له‌نێو كۆمه‌ڵی جه‌ژنگێڕان. ئه‌ی گیانی من بۆچی غه‌مباریت؟ بۆ له‌ ناخمدا ده‌ناڵێنێت؟ ئومێدت به‌ خودا هه‌بێت، چونكه‌ هه‌ر سوپاسی ئه‌و ده‌كه‌م، ئه‌و ڕزگاریده‌ر و خوداوه‌ندمه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 42 PNTZS

زەبوورەکان 3:42-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بە شەو و ڕۆژ فرمێسکەکانم بوون بە خۆراکم، لە کاتێکدا بە درێژایی ڕۆژ پێم دەڵێن: «کوا خوداکەت؟» هەناوم دەتوێتەوە ئەو کاتەی دێتەوە یادم: چۆن لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکدا دەڕۆیشتین، بەرەو ماڵی خودا پێشڕەویانم دەکرد، بە هەلهەلە و ستایشکردنەوە لەناو کۆمەڵی جەژنگێڕان. ئەی گیانی من بۆچی خەمباریت؟ بۆ لە ناخمدا پەرێشانیت؟ ئومێدت بە خودا هەبێت، چونکە هەر ستایشی ئەو دەکەم، ئەو ڕزگارکەر و خودامە.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 42 KSS