لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 11:40-17

زەبوورەکان 11:40-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار به‌زه‌یی خۆتم له‌سه‌ر لامه‌به‌. با میهره‌بانی و ڕه‌وای تۆ هه‌میشه‌ بمپارێزێت. چونكه‌ بێژماره‌ به‌ڵا ده‌وری داوم. تاوانه‌كانم گرفتاریان كردووم و ناتوانم ببینم. له‌ مووی سه‌رم زیاترن، وره‌م به‌رداوه‌. په‌روه‌ردگار ڕازی به‌، ده‌ربازم بكه‌. په‌روه‌ردگار بۆ یارمه‌تی دانم خێرا به‌. با هه‌موو شه‌رمه‌زار و سووک بن، ئه‌وانه‌ی گیانی منیان ده‌وێ‌ بۆ له‌ناوبردنی. به‌ره‌و دواوه‌ بن و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی خراپه‌ی منیان ده‌وێت. با له‌ شه‌رمه‌زارییان بپه‌شۆكێن، ئه‌وانه‌ی پێم ده‌ڵێن: “هۆی ها! هۆی ها!” با ئه‌وانه‌ی تۆیان ده‌وێت، شاد و دڵخۆش بن. با هه‌میشه‌ بڵێن: “مه‌زن بێت په‌روه‌ردگار” ئه‌وانه‌ی حه‌ز له‌ ڕزگاریی تۆ ده‌كه‌ن. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی من هه‌ژار و به‌دبه‌ختم، په‌روه‌ردگارم بایه‌خم پێده‌دات. یارمه‌تی و ده‌ربازكه‌رم تۆی، خودایه‌ دوا مه‌كه‌وه‌.