زەبوورەکان 1:40-4
زەبوورەکان 1:40-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به پشوودرێژیه‌وه چاوه‌ڕێی په‌روه‌ردگارم كرد، ئاوڕی لێ دامه‌وه و گوێی له هاوارم بوو. له‌نێو چاڵی له‌ناوچوون هه‌ڵیكێشامه ده‌ره‌وه، له نێو قوڕ و زه‌لكاو ده‌ری هێنام. پێیه‌كانمی له‌سه‌ر تاشه‌به‌رد دانا. هه‌نگاوه‌كانمی جێگیر كرد. په‌سنییه‌كی نوێی خسته نێو ده‌مم، ستایشێک بۆ خوداوه‌ندمان. زۆر كه‌س ئه‌مه ده‌بینن و ده‌ترسن، پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستن. به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی پشت به په‌روه‌ردگار ده‌به‌ستێت، ڕوو له لووتبه‌رزان ناكات، له‌وانه‌ی ڕوویان وه‌رگێڕاوه به‌ره‌و درۆ.
زەبوورەکان 1:40-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بە پشوودرێژییەوە چاوەڕێی یەزدانم کرد، ئاوڕی لێ دامەوە و گوێی لە هاوارم بوو. لەناو چاڵی لەناوچوون هەڵیکێشامە دەرەوە، لەناو قوڕ و زەلکاو دەریهێنام. پێیەکانمی لەسەر تاشەبەرد دانا و هەنگاوەکانی منی توندوتۆڵ کرد. گۆرانییەکی نوێی خستە ناو دەمم، سروودێکی ستایش بۆ خودامان. زۆر کەس ئەمە دەبینن و دەترسن و پشت بە یەزدان دەبەستن. خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت، ڕوو لە لووتبەرزان ناکات، لەوانەی ڕوویان وەرگێڕاوە بەرەو درۆ.