زەبوورەکان 4:39-8
زەبوورەکان 4:39-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
“ئه‌ی په‌روه‌ردگار كۆتایی ژیانی خۆم پیشان بده، هه‌روه‌ها ڕۆژه‌كانی ژیانم چه‌نده، تا بزانم من چ فه‌وتاوێكم. ئه‌وه‌تا ڕۆژگاری منت كردووه به چه‌ند بستێک، ته‌مه‌نم له‌به‌ر چاوت وه‌ک هیچه. ژیانی هه‌موو مرۆڤێک ته‌نها یه‌ک هه‌ناسه‌یه. سیلاه. مرۆڤ وه‌ک سێبه‌ر دێت و ده‌چێت. بێ هووده ڕه‌نج ده‌دات. سامان كۆده‌كاته‌وه و نازانێت دوای خۆی بۆ كێ ده‌بێت. ئێستاش ئه‌ی په‌روه‌ردگار، من چاوه‌ڕێی چی بكه‌م؟ هیوای من به تۆیه. له هه‌موو سه‌رپێچییه‌كانم ده‌ربازم بكه، مه‌مكه گاڵته‌جاڕی گێله‌كان.
زەبوورەکان 4:39-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
«ئەی یەزدان، کۆتایی ژیانی خۆم پیشان بدە، هەروەها ڕۆژەکانی ژیانم چەندە، بۆ ئەوەی بزانم من چ فەوتاوێکم. بەڕاستی ڕۆژگاری منت کردووە بە بستێک، تەمەنم لەبەرچاوت وەک هیچە. ژیانی هەر مرۆڤێک تەنها هەناسەیەکە. «بەڕاستی مرۆڤ وەک سێبەر دێت و دەچێت، ڕەنج دەدات، بەڵام بێگومان بێهوودەیە، سامان کۆدەکاتەوە، نازانێت دوای خۆی بۆ کێ دەبێت. «ئێستاش ئەی پەروەردگار، من چاوەڕێی چی بکەم؟ هیوای من بە تۆیە. لە هەموو سەرپێچییەکانم ڕزگارم بکە، مەمکە بە گاڵتەجاڕی گێلەکان.