زەبوورەکان 3:38-8
زەبوورەکان 3:38-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌هۆی تووڕه‌یی تۆوه ته‌ندروستی له له‌شمدا نه‌ماوه. به‌هۆی گوناهمه‌وه ساغی له ئێسقانه‌كانمدا نه‌ماوه. تاوانه‌كانم به‌سه‌ر سه‌رم كه‌وتوون. وه‌ک بارێكی گران كه توانام نییه هه‌ڵیبگرم. برینه‌كانم بۆگه‌ن بوون و چڵكیان كردووه، به‌هۆی گێلایه‌تی خۆم. پشتم چه‌ماوه‌ته‌وه و كووڕ بوومه‌ته‌وه. به درێژایی ڕۆژ خه‌مبارم. كه‌له‌كه‌م پڕ بووه له ژانێكی سووتێنه‌ر، ته‌ندروستی له له‌شم نه‌ماوه. به ته‌واوی تێكشكاوم و بێ هێز بووم. له‌به‌ر نه‌هامه‌تی دڵم هه‌ر ده‌ناڵێنم.
زەبوورەکان 3:38-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەهۆی تووڕەیی تۆوە تەندروستی لە لەشمدا نەماوە، بەهۆی گوناهمەوە ساغی لە ئێسقانەکانمدا نەماوە. تاوانەکانم بەسەر سەرم کەوتوون، وەک بارێکی گران کە توانام نییە هەڵیبگرم. برینەکانم بۆگەن بوون و چڵکیان کردووە، بەهۆی گێلایەتی خۆم. پشتم چەماوەتەوە و کووڕ بوومەتەوە، بە درێژایی ڕۆژ ماتەم دەگێڕم. کەلەکەم پڕ بووە لە ژانێکی سووتێنەر، تەندروستی لە لەشمدا نەماوە. بە تەواوی تێکشکاوم و بێهێز بووم، لەبەر نەهامەتی دڵم هەر دەناڵێنم.