لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:37-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 3:37-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

پشت به‌ په‌روه‌ردگار ببه‌سته‌ و چاكه‌ بكه‌، له‌سه‌ر زه‌ویه‌كه‌ نیشته‌جێ‌ به‌ و چاودێریی سه‌رڕاستی بكه‌. چێژ له‌ په‌روه‌ردگار وه‌رگره‌، ئاره‌زووه‌كانی دڵت پێده‌به‌خشێت. ڕێگای خۆت به‌ په‌روه‌ردگار بسپێره‌ و پشتی پێ ببه‌سته‌، ئه‌و به‌ ئه‌نجامی ده‌گه‌یه‌نێت. پێتاوانیت وه‌ک ڕووناكی ده‌رده‌خات، مافت وه‌ک خۆری نیوه‌ڕۆ. له‌ به‌رده‌م په‌روه‌ردگار بێ ده‌نگ به‌ و به‌ ئارامیه‌وه‌ چاوه‌ڕێی بكه‌، مه‌شڵه‌ژێ‌ كاتێ ئه‌وانه‌ له‌ ڕێگاكانیان سه‌رده‌كه‌ون، كاتێ فێڵه‌كانیان جێبه‌جێ‌ ده‌كه‌ن.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 37 PNTZS

زەبوورەکان 3:37-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

پشت بە یەزدان ببەستە و چاکە بکە، لەسەر خاکەکە نیشتەجێ بە و چاودێری دڵسۆزی بکە. خۆشی لە یەزدان ببینە، داواکارییەکانی دڵت پێدەبەخشێت. ڕێگای خۆت بە یەزدان بسپێرە و متمانەی پێ بکە و ئەو ئاوا دەکات: ڕاستودروستیت وەک ڕووناکی دەردەخات، بێتاوانییەکەت وەک خۆری نیوەڕۆ. لەبەردەم یەزدان بێدەنگ بە و بە ئارامییەوە چاوەڕێی بکە، کاتێک ئەوانە لە ڕێگاکانیان سەردەکەون، کاتێک فرتوفێڵەکانیان جێبەجێ دەکەن، مەراق مەخۆ.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 37 KSS