زەبوورەکان 12:37-15
زەبوورەکان 12:37-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌دكار پیلان دژی خوداناس ده‌نێته‌وه و ددانی لێ جیڕده‌كاته‌وه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار پێی پێده‌كه‌نێت، چونكه ده‌زانێ ڕۆژی هاتووه! به‌دكاران شمشێر هه‌ڵده‌كێشن و كه‌وانه‌كانیان ده‌چه‌مێننه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ژار و نه‌داره‌كان بپێكن، بۆ كوشتنی ئه‌وانه‌ی ڕێگایان ڕاسته. به‌ڵام شمشێره‌كانیان ده‌چێته نێو دڵێ خۆیان، كه‌وانه‌كانیان ده‌شكێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 37 بخوێنەوەزەبوورەکان 12:37-15 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خراپەکار پیلان لە دژی کەسی ڕاستودروست دادەڕێژێت و ددانی لێ جیڕدەکاتەوە، بەڵام پەروەردگار پێی پێدەکەنێت، چونکە دەزانێت ڕۆژی دێت. بەدکاران شمشێر هەڵدەکێشن و کەوانەکانیان دەچەمێننەوە، بۆ ئەوەی هەژار و نەدارەکان بپێکن، بۆ سەربڕینی ئەوانەی ڕێگایان ڕاستە. بەڵام شمشێرەکانیان دەچێتە ناو دڵی خۆیان، کەوانەکانیان تێکدەشکێت.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 37 بخوێنەوە