لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 5:36-12

زەبوورەکان 5:36-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانیه‌كه‌ت ده‌گاته‌ ئاسمان، سه‌رڕاستیت ده‌گاته‌ هه‌وره‌كان. دادپه‌روه‌ریت وه‌ک چیاكانی خودایه‌، حوكمه‌كانت وه‌ک ده‌ریای قووڵه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تۆ مرۆڤ و ئاژه‌ڵه‌كانیش ڕزگارده‌كه‌یت. خودایه‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت چه‌ند به‌نرخه‌! ئاده‌میزادان له‌ سێبه‌ری باڵه‌كانتدا په‌نا ده‌گرن. به‌ چه‌وریی ماڵه‌كه‌ت تێر ده‌بن، له‌ ڕووباری به‌خششت پێیان ده‌ده‌یت بنۆشن. چونكه‌ كانیی ژیان له‌لای تۆیه‌. به‌ ڕووناكی تۆ ئێمه‌ ڕووناكی ده‌بینین. به‌رده‌وامی بده‌ به‌ میهره‌بانیه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی ده‌تناسن، به‌ دادپه‌روریه‌كه‌ت بۆ ئه‌وانه‌ی دڵڕاستن. با نه‌كه‌ومه‌ ژێر پێی پیاوی لووتبه‌رز، ده‌ستی به‌دكاران نه‌مله‌قێنێت. له‌وێ به‌دكاران كه‌وتن. به‌زان و نه‌یانتوانی هه‌ستنه‌وه‌.