زەبوورەکان 1:35-14 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:35-14 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، ململانێی ئەوانە بکە کە ململانێم لەگەڵ دەکەن، لە دژی ئەوانە بجەنگە کە لە دژی من دەجەنگن. سپەر بپۆشە و قەڵغان هەڵبگرە، ڕاپەڕە و بگە فریام. ڕم ئاراستە بکە و تەور هەڵبگرە لە دژی ئەوانەی ڕاوم دەنێن. بە گیانم بڵێ: «من ڕزگاریی تۆم.» با ڕیسوا و شەرمەزار بن ئەوانەی هەوڵی کوشتنم دەدەن، با بەرەو پاش ببنەوە و ڕیسوا بن ئەوانەی پیلان دادەنێن بۆ ڕاوکردنم. با وەک کای بەر بایان لێ بێت، فریشتەی یەزدان ڕایانبماڵێت. با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت، فریشتەی یەزدان ڕاویان بنێت. لەبەر ئەوەی بەبێ هۆ داویان بۆ نامەوە، بەبێ هۆ چاڵیان بۆ هەڵکەندم، با ماڵوێرانی لەناکاو بەسەریاندا بدات، با بەو داوەوە بن کە خۆیان ناویانەتەوە، با بکەونە ئەو ماڵوێرانییە. ئەوسا گیانم بە یەزدان شاد دەبێت، بە ڕزگارییەکەی دڵخۆش دەبێت. هەموو ئێسقانەکانم هاوار دەکەن: «ئەی یەزدان، کێ وەک تۆیە؟ تۆ داماو دەرباز دەکەیت لە دەست ئەوانەی کە لەو بەهێزترن، هەژار و نەبوون لە دەست ئەوانەی دەیانڕووتێننەوە.» شایەتە دڵڕەقەکان ڕاست دەبنەوە، پرسیاری شتی وا دەکەن کە ئاگام لێی نییە. بەرامبەر بە چاکە خراپەم دەدەنەوە، گیانم بە بێکەسی جێدەهێڵن. بەڵام کاتێک ئەوان نەخۆش دەکەوتن، جلوبەرگی گوشم دەپۆشی، بە ڕۆژووگرتن خۆمم نزم دەکردەوە. کاتێک نوێژەکانم بەبێ وەڵام دەگەڕانەوە، وەک ئەوەی دۆست و برام بێت، پرسەدار بووم بۆی، وەک ئەوەی بۆ دایکم بلاوێنمەوە، لە خەفەتان سەرم دانەواند بوو.
زەبوورەکان 1:35-14 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار ململانێی ئه‌وانه بكه كه ململانێم له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن. دژی ئه‌وانه بجه‌نگه كه له‌دژی من ده‌جه‌نگن. سپه‌ر بپۆشه و قه‌ڵغان هه‌ڵبگره، ڕاپه‌ڕه و بگه فریام. ڕم ئاڕاسته بكه و ته‌ور هه‌ڵبگره، له ڕووی ئه‌وانه‌ی ڕاوم ده‌نێن. به گیانم بڵێ: “من ڕزگاری تۆم”. با ڕیسوا و شه‌رمه‌زار بن ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی كوشتنم ده‌ده‌ن، با به‌ره‌و پاش ببنه‌وه و ڕیسوا بن ئه‌وانه‌ی پیلان داده‌نێن بۆ ڕاوكردنم. با وه‌ک كای به‌ر بایان لێ بێت، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار ڕایان بماڵێت. با ڕێگایان تاریک و خلیسک بێت، فریشته‌ی په‌روه‌ردگار ڕاویان بنێت. چونكه به‌بێ هۆ داویان بۆ نامه‌وه، به‌بێ هۆ چاڵیان بۆ هه‌ڵكه‌ندم. با ماڵ وێرانی له‌ناكاو به‌سه‌ریاندا بدات، با به‌و داوه‌وه بن كه خۆیان ناویانه‌ته‌وه، با بكه‌ونه ئه‌و ماڵوێرانیه. ئه‌وسا گیانم به په‌روه‌ردگار شاد ده‌بێت، به ڕزگارییه‌كه‌ی دڵخۆش ده‌بێت. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ده‌ڵێن: “ئه‌ی په‌روه‌ردگار، كێ وه‌ک تۆیه؟ تۆ داماو ده‌رباز ده‌كه‌یت له ده‌ست ئه‌وانه‌ی كه له‌و به هێزترن، هه‌ژار و نه‌بوون له ده‌ست ئه‌وانه‌ی ده‌یانڕووتێننه‌وه”. گه‌واهیده‌ری درۆزن ڕاست ده‌بنه‌وه، پرسیاری شتی وا ده‌كه‌ن كه ئاگام لێی نییه. به‌رامبه‌ر به چاكه خراپه‌م ده‌ده‌نه‌وه، گیانم به بێكه‌سی جێده‌هێڵن. به‌ڵام كه ئه‌وان نه‌خۆش ده‌كه‌وتن، گوشم ده‌پۆشی. خۆم ده‌ڕه‌نجاند به ڕۆژوگرتن، كاتێ نوێژه‌كانم به‌بێ وه‌ڵام ده‌گه‌ڕانه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی دۆست و برام بێت، پرسه‌دار بووم بۆی. وه‌ک ئه‌وه‌ی بۆ دایكم بلاوێنمه‌وه، له خه‌فه‌تان سه‌رم دانه‌واندبوو.