لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:34-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 4:34-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات، له‌ هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت. ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یریان كرد، دره‌وشانه‌وه‌ و ڕوویان شه‌رمه‌زای پێوه‌ نابێت. ئه‌م هه‌ژاره‌ هاواری بۆ كرد، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ بوو، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانی ڕزگاری كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 34 PNTZS

زەبوورەکان 4:34-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ڕووم لە یەزدان کرد، یەزدان بە دەنگمەوە هات، لە هەموو ترسەکانم فریام کەوت. ئەوانەی پشت بە یەزدان دەبەستن، دەدرەوشێنەوە، ڕوویان هەرگیز شەرمەزاری پێوە نابێت. ئەم پیاوە ستەملێکراوە هاواری بۆ کرد، یەزدان گوێی لێ بوو، لە هەموو گرفتەکانی ڕزگاری کرد. فریشتەی یەزدان دەوری ئەو کەسانە دەگرێت کە لێی دەترسن، دەربازیان دەکات.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 34 KSS