لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:34-8

زەبوورەکان 1:34-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

هه‌موو كاتێ ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م. هه‌میشه‌ ستایشی ئه‌و له‌سه‌ر لێوه‌كانمه‌. گیانم شانازی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌كات. با دڵنه‌رمه‌كان گوێیان لێبێت و شاد بن. له‌گه‌ڵمدا په‌روه‌ردگار به‌ مه‌زن بزانن، با به‌یه‌كه‌وه‌ ناوی به‌رز بكه‌ینه‌وه‌. به‌دوای په‌روه‌ردگار گه‌ڕام، به‌ ده‌نگمه‌وه‌ هات، له‌ هه‌موو ترسه‌كانمدا فریام كه‌وت. ئه‌وانه‌ی كه‌ سه‌یریان كرد، دره‌وشانه‌وه‌ و ڕوویان شه‌رمه‌زای پێوه‌ نابێت. ئه‌م هه‌ژاره‌ هاواری بۆ كرد، په‌روه‌ردگار گوێی لێ‌ بوو، له‌ هه‌موو ته‌نگانه‌كانی ڕزگاری كرد. فریشته‌ی په‌روه‌ردگار له‌ ده‌وری ئه‌و كه‌سانه‌ ده‌گرێت كه‌ لێی ده‌ترسن‌، ده‌ربازیان ده‌كات. تامی بكه‌ن و ببینن كه‌ په‌روه‌ردگار چاكه‌، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی په‌نای بۆ ده‌بات.