زەبوورەکان 18:33-22
زەبوورەکان 18:33-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به میهره‌بانیی ئه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگدا فریایان بكه‌وێت و له برسیێتیدا ژیانیان دابین بكات. ئێمه به ئومێدی چاوه‌ڕوانی په‌روه‌ردگارین، كه یارمه‌تیده‌ر و قه‌ڵغانمانه. دڵمان به‌و خۆشه، چونكه پشت به ناوی پارسا‌ی ئه‌و ده‌به‌ستین. ئه‌ی په‌روه‌ردگار با میهره‌بانیت به‌سه‌رمانه‌وه بێت، به‌گوێره‌ی هیوامان به تۆ.
زەبوورەکان 18:33-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە، بۆ ئەوەی لە مردن‌دا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات. ئێمە بە ئومێدی چاوەڕوانی یەزدانین، یەزدان یارمەتیدەر و قەڵغانمانە. دڵمان بەو خۆشە، چونکە ئێمە پشت بە ناوی پیرۆزی ئەو دەبەستین. ئەی یەزدان، با خۆشەویستی نەگۆڕت بەسەرمانەوە بێت، بەگوێرەی هیوامان بە تۆ.