زەبوورەکان 12:33-19
زەبوورەکان 12:33-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خۆزگە دەخوازرێ بەو نەتەوەیەی کە یەزدان خودایانە، بەو گەلەی هەڵیبژاردووە بۆ میراتی خۆی. یەزدان لە ئاسمانەوە دەڕوانێتە خوارێ، هەموو ئادەمیزاد دەبینێت. لە نشینگەکەی خۆیەوە چاودێری هەموو دانیشتووانی زەوی دەکات. ئەو کە شێوەی دڵی هەمووانی دروستکردووە، ئاگاداری هەموو کردەوەکانیانە. هیچ پاشایەک بە گەورەیی سوپاکەی ڕزگاری نابێت، هیچ پاڵەوانێک بە هێزی بازووی دەرباز نابێت. ئەسپ ئومێدێکی دۆڕاوە بۆ ڕزگار بوون، بە توندی هێزی ناتوانێت کەس دەرباز بکات. بەڵام یەزدان چاوی لەوانەیە کە ترسی ئەویان لە دڵدایە، ئەوانەی هیوایان بە خۆشەویستی نەگۆڕی ئەوە، بۆ ئەوەی لە مردن‌دا فریایان بکەوێت و لە قاتوقڕیدا ژیانیان دابین بکات.
زەبوورەکان 12:33-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌خته‌وه‌ری بۆ ئه‌و نه‌ته‌وه‌یه‌ی كه په‌روه‌ردگار خوداوه‌ندیانه، به‌و گه‌له‌ی هه‌ڵیبژاردووه بۆ میراتی خۆی. په‌روه‌ردگار له ئاسمانانه‌وه ڕوانی. هه‌موو ئاده‌میزادانی بینی. له‌سه‌ر شوێنی نیشته‌جێی خۆیه‌وه چاودێری هه‌موو دانیشتووانی زه‌ویی كرد. ئه‌و كه شێوه‌ی دڵی هه‌مووانی دروست كردووه، ئاگاداری هه‌موو كرده‌وه‌كانیانه. هیچ پاشایه‌ک به زۆریی سوپاكه‌ی ڕزگاری نابێت. هیچ پاڵه‌وانێک به هێزی بازووی ده‌رباز نابێت. ئه‌سپ ئومێدێكی دۆڕاوه بۆ ڕزگار بوون، به توندی هێزی ناتوانێت كه‌س ده‌رباز بكات. به‌ڵام په‌روه‌ردگار چاوی له‌وانه‌یه كه ترسی ئه‌ویان له دڵدایه، ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به میهره‌بانیی ئه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی له مه‌رگدا فریایان بكه‌وێت و له برسیێتیدا ژیانیان دابین بكات.