لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 3:32-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 3:32-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

كاتێ خۆم بێده‌نگ كرد، ئێسقانه‌كانم پووكانه‌وه‌، له‌ ناڵینم به‌ درێژایی ڕۆژ. چونكه‌ شه‌و و ڕۆژ، ده‌ستت به‌سه‌ر سه‌رمه‌وه‌ قورس بوو، ته‌ڕێتیم گۆڕا بۆ وشكیی هاوین. سیلاه‌. ئینجا له‌لای تۆدا دانده‌نێم به‌ گوناهم و تاوانم ناشارمه‌وه‌. وتم: “لای په‌روه‌ردگار دانده‌نێم به‌ تاوانه‌كانم” تۆش له‌ تاوانی گوناهه‌كانم خۆشبوویت. سیلاه‌. بۆیه‌ با هه‌موو خوداناسێک نوێژت بۆ بكات له‌ كاتی خۆی بتدۆزێته‌وه‌‌. كه‌ لافاو هه‌ستا، نایگاتێ‌. تۆ حه‌شارگه‌ی منیت، له‌ ته‌نگانه‌ ده‌مپارێزی و به‌ په‌سنیی ده‌ربازبوون ده‌ورم ده‌ده‌یت. سیلاه‌.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 32 PNTZS

زەبوورەکان 3:32-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

کاتێک دانم بە گوناهەکانمدا نەنا، ئێسقانەکانم پووکانەوە، لە ناڵینم بە درێژایی ڕۆژ. لەبەر ئەوەی بە شەو و بە ڕۆژ، دەستت بەسەر سەرمەوە قورس بوو، تەڕێتیم گۆڕا بۆ وشکی هاوین. ئینجا لەلای تۆدا داندەنێم بە گوناهم و تاوانم ناشارمەوە. گوتم: «لەلای یەزدان داندەنێم بە یاخیبوونم.» تۆش لە تاوانی گوناهم خۆشبوویت. بۆیە با هەموو خواناسێک لێت بپاڕێتەوە لە کاتی خۆی بتدۆزێتەوە، بێگومان کە لافاو هەستا، نایگاتێ. تۆ پەناگای منیت، لە تەنگانە دەمپارێزی و بە سروودی دەربازبوون دەورم دەدەیت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 32 KSS