زەبوورەکان 13:31-16
زەبوورەکان 13:31-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه گوێم له چپه‌چپی زۆركه‌س بووه. ترس له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه پیلان له دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ژیانم له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار من پشتم به تۆ به‌ستووه. ده‌ڵێم: “تۆ خوداوه‌ندی منیت”. ڕۆژگارم له‌نێو ده‌ستی تۆدایه. له ده‌ستی دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی قاوم ده‌ده‌ن ده‌ربازم بكه. با ڕوخسارت به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌تدا بدره‌وشێته‌وه. به میهره‌بانیی خۆت ڕزگارم بكه.
زەبوورەکان 13:31-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە، «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!» هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن، بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن. بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە، دەڵێم: «تۆ خودای منیت.» ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە، لە دەستی دوژمنان و ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە. با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.