زەبوورەکان 11:31-16 - Compare All Versions
زەبوورەکان 11:31-16 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
له‌لای دوژمنه‌كانم بوومه‌ته شووره‌یی و به ته‌واوی بوومه‌ته شه‌رمه‌زاری لای هاوسێكانم، بوومه‌ته مایه‌ی ترس بۆ ئاشناكانم. ئه‌وانه‌ی له ده‌ره‌وه ده‌مبینن، لێم هه‌ڵدێن. له بیر كراوم وه‌ک ئه‌وه‌ی مردبم. وه‌ک قاپێكی شكاوم به‌سه‌ر هاتووه. چونكه گوێم له چپه‌چپی زۆركه‌س بووه. ترس له هه‌موو لایه‌كه‌وه ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه پیلان له دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ژیانم له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار من پشتم به تۆ به‌ستووه. ده‌ڵێم: “تۆ خوداوه‌ندی منیت”. ڕۆژگارم له‌نێو ده‌ستی تۆدایه. له ده‌ستی دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی قاوم ده‌ده‌ن ده‌ربازم بكه. با ڕوخسارت به‌سه‌ر به‌نده‌كه‌تدا بدره‌وشێته‌وه. به میهره‌بانیی خۆت ڕزگارم بكه.
زەبوورەکان 11:31-16 KSS (كوردی سۆرانی ستاندهرد)
بەهۆی دوژمنەکانمەوە، بە تەواوی بوومەتە مایەی شەرمەزاری لای دراوسێکانم، بوومەتە مایەی ترس بۆ ئاشناکانم، ئەوانەی لە شەقامدا دەمبینن، لێم دوور دەکەونەوە. لەبیرکراوم وەک ئەوەی مردبم، وەک قاپێکی شکاوم بەسەرهاتووە. گوێم لە چپەچپی زۆر کەس بووە، «لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!» هەموو پێکەوە پیلان لە دژم دەگێڕن، بیر لەوە دەکەنەوە ژیانم لەناو ببەن. بەڵام ئەی یەزدان، من پشتم بە تۆ بەستووە، دەڵێم: «تۆ خودای منیت.» ڕۆژگارم لەناو دەستی تۆدایە، لە دەستی دوژمنان و ئەوانەی ڕاوم دەنێن دەربازم بکە. با ڕوخسارت بەسەر خزمەتکاری خۆتدا بدرەوشێتەوە، بە خۆشەویستی نەگۆڕی خۆت ڕزگارم بکە.