لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 10:31-15

زەبوورەکان 10:31-15 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ژیانم به‌ خه‌م و خه‌فه‌ت فه‌وتاوه‌، ساڵانی ته‌مه‌نم به‌ ئاخ هه‌ڵكێشان. له‌به‌ر ده‌رد و به‌ڵا‌ هێزم لێ‌ بڕاوه‌ و ئێسقانه‌كانم پووكاونه‌ته‌وه‌. له‌لای دوژمنه‌كانم بوومه‌ته‌ شووره‌یی و به‌ ته‌واوی بوومه‌ته‌ شه‌رمه‌زاری لای هاوسێكانم، بوومه‌ته‌ مایه‌ی ترس بۆ ئاشناكانم. ئه‌وانه‌ی له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌مبینن، لێم هه‌ڵدێن. له‌ بیر كراوم وه‌ک ئه‌وه‌ی مردبم. وه‌ک قاپێكی شكاوم به‌سه‌ر هاتووه‌. چونكه‌ گوێم له‌ چپه‌چپی زۆركه‌س بووه‌. ترس له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌وری داوم، هه‌موو پێكه‌وه‌ پیلان له‌ دژم ده‌گێڕن، بیر له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ ژیانم له‌ناو ببه‌ن. به‌ڵام ئه‌ی په‌روه‌ردگار من پشتم به‌ تۆ به‌ستووه‌. ده‌ڵێم: “تۆ خوداوه‌ندی منیت”. ڕۆژگارم له‌نێو ده‌ستی تۆدایه‌. له‌ ده‌ستی دوژمنانم و ئه‌وانه‌ی قاوم ده‌ده‌ن ده‌ربازم بكه‌.