زەبوورەکان 3:3-7
زەبوورەکان 3:3-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه. به ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، ئه‌ویش له كێوی پارسا‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه. سیلاه. ڕاكشام و خه‌وتم، به‌ئاگاهاتمه‌وه چونكه په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نامه. له ده‌یان هه‌زاری ئه‌و گه‌له ناترسم ئه‌وانه‌ی ده‌وریان گرتووم. ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ڕزگارم بكه خودایه! چونكه تۆ له بناگوێی دوژمنه‌كانی منت دا و كه‌ڵبه‌ی به‌دكارانت وردوخاش كرد.
زەبوورەکان 3:3-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم. ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی.