زەبوورەکان 2:3-5 - Compare All Versions
زەبوورەکان 2:3-5 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
زۆر كه‌س له‌باره‌ی منه‌وه ده‌ڵێن: “خودا ڕزگاری ناكات”. سیلاه. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه. به ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، ئه‌ویش له كێوی پارسا‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه. سیلاه. ڕاكشام و خه‌وتم، به‌ئاگاهاتمه‌وه چونكه په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نامه.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 3 PNTZSزەبوورەکان 2:3-5 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 3 KSS