زەبوورەکان 1:3-8 - Compare All Versions
زەبوورەکان 1:3-8 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار، دوژمنانم چه‌ند زۆرن! چه‌ند زۆرن له دژم هه‌ستاون. زۆر كه‌س له‌باره‌ی منه‌وه ده‌ڵێن: “خودا ڕزگاری ناكات”. سیلاه. به‌ڵام تۆ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، قه‌ڵغانی منیت، شكۆمه‌ندیی منیت و سه‌رم به‌رز ده‌كه‌یته‌وه. به ده‌نگم هاوار بۆ په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م، ئه‌ویش له كێوی پارسا‌ی خۆیه‌وه وه‌ڵامم ده‌داته‌وه. سیلاه. ڕاكشام و خه‌وتم، به‌ئاگاهاتمه‌وه چونكه په‌روه‌ردگار پشتوپه‌نامه. له ده‌یان هه‌زاری ئه‌و گه‌له ناترسم ئه‌وانه‌ی ده‌وریان گرتووم. ڕاپه‌ڕه ئه‌ی په‌روه‌ردگار! ڕزگارم بكه خودایه! چونكه تۆ له بناگوێی دوژمنه‌كانی منت دا و كه‌ڵبه‌ی به‌دكارانت وردوخاش كرد. ڕزگاری له په‌روه‌ردگاره‌وه‌یه، با داڕشتت له‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ت بێت. سیلاه.
زەبوورەکان 1:3-8 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)
ئەی یەزدان، دوژمنانم چەند زۆرن! چەند زۆرن لە دژم سەریان هەڵداوە! زۆر کەس لەبارەی منەوە دەڵێن: «خودا ڕزگاری ناکات.» بەڵام تۆ ئەی یەزدان، قەڵغانی منیت، شکۆمەندی منیت و سەرم بەرز دەکەیتەوە. پڕ بە دەنگم هاوار بۆ یەزدان دەکەم، ئەویش لە کێوی پیرۆزی خۆیەوە وەڵامم دەداتەوە. ڕادەکشێم و دەخەوم، بەئاگادێمەوە، چونکە یەزدان پشتگیریم دەکات. لە دەیان هەزار کەس ناترسم، ئەوانەی دەوریان گرتووم. ئەی یەزدان، ڕاپەڕە! ئەی خودای من، ڕزگارم بکە! بێگومان لە بناگوێی دوژمنەکانم دەدەیت و کەڵبەی بەدکاران وردوخاش دەکەی. ڕزگاری لە یەزدانەوەیە، با بەرەکەتەکەت لەسەر گەلەکەت بێت.