لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:28-5

زەبوورەکان 1:28-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار من بۆ تۆ هاوار ده‌كه‌م. ئه‌ی تاشه‌به‌رده‌كه‌م، گوێی خۆتم لێ‌ كه‌ڕ مه‌كه‌، چونكه‌ ئه‌گه‌ر خۆتم لێ‌ بێده‌نگ بكه‌یت، وه‌ک ئه‌وانه‌م لێ‌ دێت كه‌ شۆڕ ده‌بنه‌وه‌ نێو گۆڕ. گوێ‌ له‌ ده‌نگی پاڕانه‌وه‌م بگره‌، كاتێ كه‌ هاوارت بۆ ده‌كه‌م و ده‌سته‌كانم به‌رز ده‌كه‌مه‌وه‌ به‌ره‌و شوێنی هه‌ره‌پارسای تۆ. له‌گه‌ڵ به‌دكاره‌كان ڕاممه‌كێشه‌، ئه‌وانه‌ی ئیشی خراپه‌ ده‌كه‌ن، به‌ ئاشتی قسه‌ له‌گه‌ڵ دراوسێیه‌كانیان ده‌كه‌ن، به‌ڵام دڵیان پڕ له‌ به‌دكاریه‌. به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌ خراپه‌كانیان سزایان بده‌، به‌گوێره‌ی كردوه‌كانی ده‌ستیان سزایان بده‌ و ڕه‌فتاره‌كانی خۆیان بگێڕه‌وه‌ سه‌ر خۆیان. چونكه‌ گوێ‌ ناده‌ن به‌ كاره‌كانی په‌روه‌ردگار و به‌ كرده‌وه‌كانی ده‌ستی، ده‌یانڕوخێنێت و جارێكی دیكه‌ دروستیان ناكاته‌وه‌.