لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:26-12

زەبوورەکان 1:26-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار دادم بده‌، چونكه‌ به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌ و به‌بێ دوودڵی پشتم به‌ په‌روه‌ردگار به‌ستووه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار تاقیم بكه‌وه‌، بمخه‌ نێو ئه‌زموون،. مێشک و دڵم بپشكنه‌. چونكه‌ میهره‌بانیی تۆم له‌به‌ر چاوه‌. به‌ ڕه‌وای تۆ ڕه‌فتار ده‌كه‌م. له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی خراپ دانانیشم، تێكه‌ڵی فێڵبازان نابم. ڕقم له‌ كۆمه‌ڵی به‌دكاران ده‌بێته‌وه‌ و له‌گه‌ڵ خراپه‌كار دانانیشم. ده‌سته‌كانم به‌ بێگه‌ردی ده‌شۆم و به‌ ده‌وری قوربانگاكه‌تدا ده‌سووڕێمه‌وه‌ ئه‌ی په‌روه‌ردگار، به‌ ده‌نگی به‌رز سوپاست ده‌كه‌م و باسی هه‌موو كاره‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانت ده‌كه‌م. ئه‌ی په‌روه‌ردگار، ئه‌و ماڵه‌م خۆشده‌وێت كه‌ تۆ تیادایت، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ شكۆمه‌ندی تۆی تێدا نیشته‌جێیه‌. گیانم له‌گه‌ڵ گوناهباران كۆمه‌كه‌وه‌، ژیانم له‌گه‌ڵ خوێن ڕێژان. ئه‌وانه‌ی كه‌ ده‌ستیان به‌ خراپه‌ پیس بووه‌ و ده‌ستی ڕاستیان پڕ له‌ به‌رتیله‌. به‌ڵام من به‌ ته‌واوی ڕه‌فتارم كردووه‌. بمكڕه‌وه‌ و له‌گه‌ڵم میهره‌بان به‌. پێم له‌سه‌ر زه‌وییه‌كی ته‌خته‌. له‌نێو كۆمه‌ڵه‌كاندا ستایشی په‌روه‌ردگار ده‌كه‌م.

زەبوورەکان 1:26-12 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەی یەزدان، ئەستۆپاکیم بسەلمێنە، چونکە بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، پشتم بە یەزدان بەستووە، بەبێ دوودڵی. ئەی یەزدان، تاقیم بکەوە، بمخە ناو لێکۆڵینەوە، مێشک و دڵم بپشکنە، چونکە خۆشەویستی نەگۆڕی تۆم لەبەرچاوە، بە ڕاستیی تۆ ڕەفتار دەکەم. لەگەڵ فێڵبازان دانانیشم، تێکەڵی دووڕووان نابم. ڕقم لە کۆمەڵی بەدکاران دەبێتەوە و لەگەڵ خراپەکار دانانیشم. دەستەکانم دەشۆم تاکو بێتاوانیم دەربخەم، ئەی یەزدان، بە دەوری قوربانگاکەتدا دەسووڕێمەوە و بە دەنگی بەرز ستایشت دەکەم و هەموو کارە سەرسوڕهێنەرەکانت ڕادەگەیەنم. ئەی یەزدان، ئەو ماڵەم خۆشدەوێت کە تۆ تێیدا دەژیت، ئەو شوێنەی کە شکۆی تۆی تێدا نیشتەجێیە. گیانم لەگەڵ گوناهباران کۆ مەکەوە، ژیانم لەگەڵ خوێنڕێژان، ئەوانەی کە دەستیان بە خراپە پیس بووە، ئەوانەی دەستی ڕاستەیان پڕ لە بەرتیلە. بەڵام من بەبێ کەموکوڕی ژیاوم، بمکڕەوە و لەگەڵم میهرەبان بە. پێم لەسەر زەوییەکی تەختە، لە کۆڕ و کۆمەڵی گەورەدا ستایشی یەزدان دەکەم.