زەبوورەکان 7:25-9
زەبوورەکان 7:25-9 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار. په‌روه‌ردگار چاک و سه‌رڕاسته، بۆیه گوناهباران فێری ڕاسته‌ڕێ ده‌كات. ڕاهێنانی دڵنه‌رمه‌كان ده‌كات بۆ ڕه‌وا، دڵنه‌رمه‌كان فێری ڕێگای خۆی ده‌كات.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 بخوێنەوەزەبوورەکان 7:25-9 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت. یەزدان چاک و سەرڕاستە، بۆیە گوناهباران فێری ڕاستەڕێیی دەکات، ڕابەرایەتی بێفیزەکان دەکات بۆ دادپەروەری، ئەوان فێری ڕێگای خۆی دەکات.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 بخوێنەوە