لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 4:25-7 - Compare All Versions

زەبوورەکان 4:25-7 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه‌. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه‌. له‌ ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه‌ و فێرم بكه‌، چونكه‌ تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به‌ درێژایی ڕۆژ ئومێدم به‌ تۆیه‌. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له‌ بیر بێت، چونكه‌ له‌ ئه‌زه‌له‌وه‌ هه‌بوونه‌. گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به‌ بیری خۆت مه‌هێنه‌وه‌. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه‌ له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 PNTZS

زەبوورەکان 4:25-7 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 KSS