زەبوورەکان 1:25-7
زەبوورەکان 1:25-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. پشتم به تۆ به‌ستووه خودایه، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. دوژمنانم پێ خۆش مه‌كه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه. له ڕه‌وای خۆت ڕامبهێنه و فێرم بكه، چونكه تۆ خودای ڕزگاریده‌ری منی. به درێژایی ڕۆژ ئومێدم به تۆیه. ئه‌ی په‌روه‌ردگار میهره‌بانی و چاكه‌ی خۆت له بیر بێت، چونكه له ئه‌زه‌له‌وه هه‌بوونه. گوناهه‌كانی گه‌نجێتیم و یاخیبوونه‌كانم به بیری خۆت مه‌هێنه‌وه. به‌ڵكو به‌گوێره‌ی میهره‌بانیه‌كه‌ت بیرم لێ بكه‌وه له‌پێناوی چاكی خۆت ئه‌ی په‌روه‌ردگار.
زەبوورەکان 1:25-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە. لە ڕاستی خۆت ڕێنماییم بکە و فێرم بکە، چونکە تۆ خودای ڕزگارکەری منیت، بە درێژایی ڕۆژ ئومێدم هەر بە تۆیە. ئەی یەزدان، بەزەیی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی خۆت لەبیر بێت، چونکە لە دێرزەمانەوە ئەمانە هەن. ئەی یەزدان، گوناهەکانی کاتی گەنجیەتیم و یاخیبوونەکانم بەبیر خۆت مەهێنەوە، بەڵکو بەگوێرەی خۆشەویستییە نەگۆڕەکەت بیرم لێ بکەرەوە، لە پێناوی چاکی خۆت.