زەبوورەکان 1:25-4
زەبوورەکان 1:25-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی په‌روه‌ردگار گیانی خۆم بۆ تۆ به‌رز ده‌كه‌مه‌وه. پشتم به تۆ به‌ستووه خودایه، شه‌رمه‌زارم مه‌كه. دوژمنانم پێ خۆش مه‌كه. هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئومێدیان به تۆ بێت، شه‌رمه‌زار نابن. به‌ڵكو ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌بن كه به‌بێ هۆ ناپاكی ده‌كه‌ن. ئه‌ی په‌روه‌ردگار ڕێگاكانی خۆتم پێ بناسێنه. ڕێبازه‌كانی خۆتم فێر بكه.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 بخوێنەوەزەبوورەکان 1:25-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی یەزدان، گیانی خۆم بۆ تۆ بەرز دەکەمەوە. ئەی خودای من، پشتم بە تۆ بەستووە. ڕێ مەدە شەرمەزار بم، دوژمنانم پێ خۆش مەکە. هەموو ئەوانەی ئومێدیان بە تۆ هەیە شەرمەزار نابن، بەڵکو ئەوانە شەرمەزار دەبن کە بەبێ هۆ ناپاکی دەکەن. ئەی یەزدان، ڕێگاکانی خۆتم پێ بناسێنە، ڕێڕەوەکانی خۆتم فێر بکە.
هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 25 بخوێنەوە