زەبوورەکان 1:24-6
زەبوورەکان 1:24-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
زه‌وی و هه‌رچی تێدایه هی په‌روه‌ردگاره. جیهان و هه‌موو دانیشتوانی. چونكه له‌سه‌ر ده‌ریاكان بناغه‌ی داناوه و له‌سه‌ر ڕووباره‌كان جێگیری كردووه. كێ سه‌رده‌كه‌وێته سه‌ر كێوی په‌روه‌ردگار؟ كێ له شوێنه پارساكهی ده‌وه‌ستێت؟ ئه‌وه‌ی ده‌ستپاک و دڵپاک بێت، ئه‌وه‌ی مه‌یلی ناڕوا نه‌كات و به درۆ سوێند نه‌خوات. له په‌روه‌ردگاره‌وه داڕشتی پێده‌گات، له خودای ڕزگاریده‌ریشی بێتاوانكردن. ئه‌مه‌یه ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی به‌دوای په‌روه‌ردگار ده‌گه‌ڕێت، ئه‌وه‌ی به‌دوای ڕووی تۆ ده‌گه‌ڕێت ئه‌ی خودای یاقوو. سیلاه.
زەبوورەکان 1:24-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە، جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین، چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە. کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟ کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟ ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت، ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و بە درۆ سوێند نەخوات. لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت، لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن. ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت، ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.