لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 9:22-18

زەبوورەکان 9:22-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

چونكه‌ تۆ له‌نێو سكی دایكم ده‌رت هێنام. كاتێ له‌به‌ر مه‌مكی دایكم بووم، دڵنیات كردم. له‌ كاتی له‌دایكبوونمه‌وه‌ به‌ تۆ سپێردراوم، له‌ سكی دایكمه‌وه‌ تۆ خوداوه‌ندی منی. لێم دوورمه‌كه‌وه‌، چونكه‌ ته‌نگانه‌ نزیک بووه‌ته‌وه‌ و‌ یارمه‌تیده‌ر نییه‌. گای زۆر ده‌وریان داوم. به‌هێزه‌كانی باشان ئابڵوقه‌یان داوم. وه‌ک شێری دڕنده‌ی نه‌ڕه‌نه‌ركه‌ڕ، دانیان لێ‌ تیژكردووم. وه‌ک ئاو ڕژام. هه‌موو ئێسقانه‌كانم لێک جیابوونه‌ته‌وه‌. دڵم بووه‌ به‌ مۆم، له‌ ناوه‌ڕاستی ڕێخۆڵه‌مدا توواوه‌ته‌وه‌. هێزم وه‌ک پارچه‌ گۆزه‌ وشک بووه‌، زمانم به‌ مه‌ڵاشوومه‌وه‌ لكاوه‌، شۆڕت كردمه‌وه‌ نێو زه‌ویی مه‌رگ. چونكه‌ سه‌گ ده‌وریان داوم. كۆمه‌ڵی‌ به‌دكارێک ئابڵوقه‌یان داوم. ده‌ست و پێیان كون كردم. هه‌موو ئێسقانه‌كانم ژمێردرا، ئه‌وانیش ته‌ماشام ده‌كه‌ن تێمده‌ڕوانن. جلوبه‌رگه‌كه‌م له‌نێو خۆیان دابه‌ش ده‌كه‌ن، تیروپشک له‌سه‌ر كراسه‌كه‌م ده‌كه‌ن.