لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

زەبوورەکان 1:22-3 - Compare All Versions

زەبوورەکان 1:22-3 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

خودایه‌، خودایه‌، بۆ به‌جێت هێشتم، بۆ وا دووری له‌ ڕزگاركردنم، له‌ قسه‌كانی ئاهم؟ خودایه‌، به‌ ڕۆژ ده‌پاڕێمه‌وه‌، وه‌ڵامم ناده‌یته‌وه‌، به‌ شه‌ویش ده‌پاڕێمه‌وه‌ و ئۆقره‌م ناگرێت. تۆش پارسایت، له‌نێوان ستایشی ئیسڕائیل دانیشتوویت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 22 PNTZS

زەبوورەکان 1:22-3 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟ بۆ وا دووری لە ڕزگارکردنم، لە بیستنی ناڵەم؟ ئەی خودای من، بە ڕۆژ لێت دەپاڕێمەوە، وەڵامم نادەیتەوە، بە شەویش ئارامیم نییە. لەگەڵ ئەوەشدا، تۆ خودای پیرۆزیت، لەنێو ستایشی ئیسرائیل دانیشتوویت.

هاوبەشی بکە
زەبوورەکان 22 KSS